تەرمی کچە کوردێک لە نزیک گوندێکی کامیاران دۆزرایەوە

تەرمی کچە کوردێک لە نزیک گوندی تەروەرێزی سەر بە ناوچەی کامیاران دۆزرایەوە 

ئاسۆ رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، تەرمی کچێکی لاو لە قەراغ رێگای گوندی تەروەرێزی سەر بە ناوچەی کامیاران دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کوژراوە.

بە پێی سەرچاوەکە تەرمی ئەم کچە لاوە لە بەر تاریک بوونی ناوچەکە لە شەودا چەند جارێک کەوتووەتە بەر ماشین.

جێگای ئاماژەی، تا گەیشتنی ئەم هەواڵە هۆکار و شێوەی گیان لە دەستدانی ئەم کچە کوردە ئاشکرا نەکراوە.



PM:02:05:20/12/2016




ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌