گۆشار بۆ سەر خوێندکاران لەسەروبەندی 16ی سەرماوەزدا





کۆماس شەهبازی


خوێندکاران بەردەوام وەکو چینێکی هوشیارو بیرمەندوپێشڕەوی کۆمەڵگا،بۆرخنەگرتن وبردنەژێرپرسیاری دەسەڵات لەتەواوی بۆارەسیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دەسپێشخەربوون و هیچکات وتەنانەت بۆجارێکیش بەرژەوەندیە گشتیەکانی کۆمەڵگایان نەکرد بە قوربانی بەرژەوندی تاک.
خوێندکاران پشت ئەستورن بە مێژوویەکی درێژماوەی خەباتیان کە بەردەوام وەکو بەشێکی چالاک و ئەکتیڤ لە تەواوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بەتابلوو هێمای تایبەت بە بزوتنەوەی خویندکاری خویان و داخوازی تایبەتیش ،بەردەوام ترسێکی گەوریان خستوەتەنێودڵی دەسەڵاتە دیکتاتورو توتالیترەکان.دەسەڵاتدارانی گشتی خۆاز ئەم راستیە باش دەزانن کەخوێندکاران و بزوتنەوەی خوێندکاری بە تایبەت بە هیچ چەشنێک مل دانادەن بۆخواستەکانی دەسەڵات و بەردەوام لە سەرخۆاستەعەداڵەتخوازانەکانی خۆیان سوورن و تا گەیشتن بە ئامانجیان کۆڵ نادەن.
لە سەروبەندی شانزدەی سەرماوەزدا،هێشتا سوری ئەوسێ دڵوپەخوینە لەسەرروموتی زانکۆ ماوە، سێ دڵۆپەخوێنێک کە دواتر بو بەجیاکردنەوەی رێگای بزوتنەوەی خوێندکاری لە دەسەڵاتی پۆلیسی ساواک و بوو بە هاندەرێک بۆ زۆربەی خوێندکاران و چالاکانی خویندکاری کە بە گروتینێکی یەکجار زۆرەوە بچن بەگژدەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێراندا.
زیدەرویمان نەکردووەکەئەگەر بڵین رۆژی شانزدەی سەرماوەز بوبەهەوێنی دەسپێکردنی خەباتێکی بەرفراوانی مەدەنی وجەماوەری کە ئامامەکەی بوەهۆی روخانی سیستەمی پاشایەتی لە ئێران.
ئیستاکەش خەبات وچالاکی بزوتنەوەی حوێندکاری لە کۆمەڵگای ئێران هەر رانەوەستاوەو ئەمجارەش خویندکاران لەوپەڕی ورەبەرزیەوە بەگژی دەسەڵاتی کۆماری ئێسلامیدا دەچن. دوای شۆرشی گەلانی ئیران و داگیرکردنی ئەودەسکەوتەمەزنەی جەماوەر، لەلایەن بونیادگەرادینیەکانەوە واتە دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی هەر لە خەبات بەردەوامن. رژیمی خومەینی پاش پەرەپێدانی کۆنەپەرەستی و نابەرابەری و سەرکووت و قەڵاچوی بێ بەزەییانەی کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەت زانکۆکان لەدەیەی شەستدا، بە دەسپێکردنی ئینقلابی فەرهەنگی و لابردنی کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە و پاک کردنەوەی زانکۆکان لەدەنگە نەیارەکانیان، توانیان تا رادەیەک بزووتنەوەی خوێندکاری بخەنە پەڕاوێزەوە، بەڵام ژیلەمۆی بزووتنەوەی خۆیندکاری هەرگیز نەکوژایەوە.
لە ساڵانی دواییدا، بزووتنەوەی خوێندکاری گڕوتینێکی تازەی بەخۆوە بینیوە، تا جارێکیتر خۆیندکاران بیسەلمێنن کە بزووتنەوەی خۆیندکاری هەر وەکوو جاران سەربەخۆ ماوەو لەبەرابەر ناعەداڵەتییەکانی دژ بە کۆمەڵگا لەلایەن دەسەڵات دارانەوە دەوەستێتەوە.
شازدەی سەرماوەز بێ گومان لەمێژووی ئێمەشدا کاریگەری هەبووە. بێ شک خۆێندکارانی ناڕازی بەنیسبەت بارودۆخی نالەباری کۆمەڵگا لەتەواوی بوارەکانی ماڤی مرۆڤ وسیاسەت و ئابوورییەوە بێ دەنگ نابن و بەردەوام وەکوو چاوەدێریکی کۆمەڵگا لە هەوڵی رۆشنگەریی و خەبات لە دژی نابەرابەری و ناعەداڵەتین .
خۆێندکاران وەکوو چینێکی نوێخوازو ئارمانگەرا، هیچکات لەبەرانبەر دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان کۆڵیان نەداوە و سەرەڕای ئەو هەمووە گرفتانە کە دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆ لە بێبەش کردن لە خۆیندن و زیندانی کردن و ئەستێرەدارکردنەوە بگرە هەتا دەرکردن لەزانکۆ کە لە سەر رێگای بزوتنەوەی‌ خۆیندکاریدا دایان ناوە، بە گومانی خۆیان دەیانهەوێت بەر بەم شاڵاوە بەهێزەی کۆمەڵگا بگرن. دەسەڵاتداران تا ئێستاش نەیانتوانیوە تەنانەت بۆ چرکەساتێک ئەم مەشغەڵی ئازادیخوازییە بکوژێننەوە. لەئەم بوارەشدا خوێندکارە کوردەکان وەکوو بەشێک لەبزووتنەوەی خۆێندکاری کۆمەڵگای ئێران چاڵاکییەکانی خۆیان لەتەواوی تەوەرە جیاجیاکاندا، بۆ گەیاندن بەخۆاست و ویستی خۆیان و هەروەها کۆمەڵگای کوردی بەگوێی دنیا، درێژە پێ داوەو بگرە بە نیسبەت خوێندکارە غەیرە کوردەکانی زانکۆکان، زۆرتر زەرەرمەند بوون. رێژەی ئەستێرەدارکردن و بێ بەش کران لەماڤی خوێندن-وزیندانی کردن و بانگێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە نێو خوێندکارانی کورد سەلمێنەری ئەم راستییەیە.
 میژو سەلماندویەتی کەهیچکات، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ ماوەیەکی هەتاهەتایی بە سەرکۆتی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی درێژە بدات، لەبەرئەوەی خواستەکانی چالاکانی خوێندکاری و رێکخراوە و حیزبە سیاسییەکان، هەڵقوڵاوی خواستە رەواکانی کۆمەڵگایە

بەڵام شانزدەی سەرماوەزی ئەمساڵ بۆخوێندکارە کوردەکان، لە ساڵەکانی پێشوو نالەبارترەو رێژەیەکی یەکجار زۆر بانگهێشت کردن بو ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی کردن و ئەستێرەدار کردن و گرتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی یەکیەتی دێمۆکراتیکی خۆیندکارانی کورد و داخستنی بنکەخوێندکاریەکانی زانکۆی پیامی نوری مەریوان و زانکۆی ئازادی سنە و بانگهێشت کردنی چالاکانی خوێندکاری ئەم رێکخراوانە لە سەرو بەندی شانزدەی‌ سەرماوەز، دەرخەری ئەو راستییەیە کە کۆماری ئیسلامی لە قەیراناوی ترین رۆژەکانی خۆیدایە. ئەم رژیمە پاش قەیرانی نێونەتەوەیی دەسەڵاتەکەی، نایهەوێت کە هەلومەرجەکانی ناوخۆییشی بەم ئاقارەدا، بچێت هەر بۆیە لە تەواوی هێزو توانای خۆی کەڵک وەردەگرێت کە هیچ چەشنە ناڕەزایەتییەک لە نێو کومەڵگاوە نەیەتە ئاراوە. دەسەڵاتیش ئەمەباش دەزانێت کە سەرەکی ترین سەنگەری نافەرمانی مەدەنی لە نێو زانکۆکانەو هەر ئەمە بووە بە هۆی چڕکردنەوەی‌ کەشی ئەمنی سەر زانکۆکان . لەم سەروبەندەدا ئەندامانی یەکیەتی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کوردیش زۆرترین خەساریان پێگەیشتووە و هەر ئێستایش دەسەڵات دەیهەوێ بە هەرجۆرێک بێت بەر بە مەجمەعی گشتی ساڵانەی‌ یەکیەتی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد بگرێت .
دیارە فشار هێنان بۆ چالاکانی خوێندکاری لە ئێران بەتایبەت چالاکانی بزوتنەوەی خوێندکاری کورد لە کۆمەڵگای کوردستان شتێکی تازە نیە. هەروەها دەزانین کە زۆربەی رێژەی کۆمەڵگای کوردستان لاوان پێکی دەهێنن و زۆربەیان لە زانکۆکان سەرقاڵی خوێندنن. زانکۆیش بەردەوام بۆخوێندکارە کوردەکان بێجگە لەوەی‌ کە جێگایەکی ئاکادێمیکە، شوێنێکیشە بۆ چالاکیی سیاسی، سینفی و کۆمەڵایەتییەکانیان.
هەرکات بزووتنەوەی کوردستان گەشەی بە خۆوە دیوە بێ گومان یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی، بوونی چالاکانی خوێندکارییە کە زۆرترین بەهاکانیان لە پێناو بەدیهاتنی ئامانجەکانیان کە هەمان بەرابەری‌ و ئازادیە داوە.
پاش ساڵانیک هەندێک لە چالاکە خوێندکارییەکانی کوردی زانکۆکانی پارێزگای سنە بەو قەناعەتە گەیشتن کە ئەبێت ئیتر چالاکییەکانی بزوتنەوەی‌ خوێندکاری و خواستەکانی خۆیان و کۆمەڵگاکەیان بەشێوازێکی فۆڕمیک و داڕیژراو دەربڕن. ئەمە وای کرد کە لە مانگی گوڵانی ساڵی 84دا لە شاری سنە، خوێندکارە کوردەکان سەرەڕای ئەو سەختیەانە لە دەوری یەک کۆببنەوەو رێکخراوەیەکی گشتی خوێندکاری کە پێک هاتبو لە تەواوی بنکە خوێندکاریە کانی زانکۆکانی پارێزگای سنە، لە ژێر ناوی یەکیەتی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد دابمەزرێنن و توانیان دوای چەند ساڵ پەرە بە چالاکیەکانیان بدەن و پاش ماوەیەک یەکیەتی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد لە کرماشان و ورمێ و هەروەها لە تارانیش دابمەزرێنن.

بەڵام لە کوردستان کە هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە بەبارودوخێکی تایبەت کە بەسەریدا زاڵە، وای کرد کە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بێت، یەکیەتی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد لە مەنشوری خۆیاندا رەچاویان کردبوو کە ئامانج لە پێکهێنانی ئەم رێکخراوە خوێندکارییە، هەوڵدانە بۆ بەرگری کردن لە پڕۆسەی ئاسیمیلاسیۆنی فەرهەنگی و نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ خوێندن بە زمانی دایکی و ناسینی مافە رەواکانی میللەتی کورد لە چوارچێوەی گوتارێکی دێمۆکراتیکدایە. ئەم خواستانە کە هەموویان خواستی کومەڵگای کوردستان بوون، هەر لەسەرەتایشەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژیکی کۆماری ئیسلامی و تەنانەت هەندێ رەوتی سیاسی دەرەوەی‌ وڵاتیش دژایەتی کرا. کۆماری ئیسلامی کە گۆتاری خوی لە چوارچێوەی گۆتاری دوگمی ئایدیۆلۆژیکی ئیسلامی ناو لێ دەبات، بەردەوام دژایەتی ئەم چەشنە جوڵانەوانە دەکات، چون نایهەوێت هیچ دەنگێک بێجگە لە دەنگی دەوروبەریەکانی خۆی ببیستێت . ئەم شێوازە بیرکردنەوە کەلێنێکی گەورەی لە نێوان دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر و کۆمەڵگای کوردستان و هەروەها بزوتنەوەی خوێندکاریی کوردی دروست کردووە.
دەسەڵات بۆ خنکاندنی ئەم دەنگانە لە هەموو شێوازێک کەڵکی وەرگرتووە کە ئەتوانین بە بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دەسبەسەر کردنی چالاکانی بزوتنەوەی خوێندکاری کوردی ئاماژەبکەین. ئەم شێوازە هەڵسوکەوتە تەنیا تایبەت بە ئەمساڵ نەبووە، ئەگەر ئاورێک لە ساڵانی پێشو بدەین، ئەمە شتێکی نامۆ نییە بۆ بزووتنەوەی‌ خۆیندکاری، بەڵام خێرایی ئەم شێوازە هەڵسوکەوتە پاش هاتنە سەرکاری ئەحمەدی نژاد زۆرتر پەرەی سەندووە.
دیارە لەوەها بارودوخیکدا کە بە سەر کۆمەڵگای کوردستاندا زاڵ بووە، ئەمە یەکێکە لە گرنگترین چالاکییە مەدەنییەکان کە لە لایەن چالاکانی خوێندکارییەوە بە شێوازیکی فۆڕمیک و رێکخراوەیی لە زانکۆکاندا رێبەری دەکرێت و بە تەواوی ئەم گرفتانەش کە دەسەڵات لە سەر رێگایان دایناوە، چالاکانی خوێندکاریی کورد لە هەڵسووڕان و چالاکی بۆ بەدی هاتنی ئازادی و دێمۆکراسی لە چوارچێوەی گوتارێکی دێمۆکراتیکدا کۆلیان نەداوە و بەردەوام لەسەری پێداگری دەکەن. ئەمساڵیش لە سەروبەندی‌ شانزدەی‌ سەرماوەزدا چالاکانی بزووتنەوەی‌ خۆیندکاری کورد هاوکات لەگەڵ چالاکانی بزووتنەوەی‌ خۆیندکاری ئێراندا خۆیان بۆ رێزگرتن لە ئەم رۆژە ئامادە دەکەن .
لەوانەیە کە دەسەڵات بتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی بەدەسبەسەر کردنی چالاکانی خوێندکاری، زانکۆکان کۆنترۆڵ بکات، بەڵام میژو سەلماندویەتی کەهیچکات، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ ماوەیەکی هەتاهەتایی بە سەرکۆتی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی درێژە بدات، لەبەرئەوەی خواستەکانی چالاکانی خوێندکاری و رێکخراوە و حیزبە سیاسییەکان، هەڵقوڵاوی خواستە رەواکانی کۆمەڵگایە.
دەسەڵات بۆ خنکاندنی ئەم دەنگانە لە هەموو شێوازێک کەڵکی وەرگرتووە کە ئەتوانین بە بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دەسبەسەر کردنی چالاکانی بزوتنەوەی خوێندکاری کوردی ئاماژەبکەین. ئەم شێوازە هەڵسوکەوتە تەنیا تایبەت بە ئەمساڵ نەبووە، ئەگەر ئاورێک لە ساڵانی پێشو بدەین، ئەمە شتێکی نامۆ نییە بۆ بزووتنەوەی‌ خۆیندکاری، بەڵام خێرایی ئەم شێوازە هەڵسوکەوتە پاش هاتنە سەرکاری ئەحمەدی نژاد زۆرتر پەرەی سەندووە.
دیارە لەوەها بارودوخیکدا کە بە سەر کۆمەڵگای کوردستاندا زاڵ بووە، ئەمە یەکێکە لە گرنگترین چالاکییە مەدەنییەکان کە لە لایەن چالاکانی خوێندکارییەوە بە شێوازیکی فۆڕمیک و رێکخراوەیی لە زانکۆکاندا رێبەری دەکرێت و بە تەواوی ئەم گرفتانەش کە دەسەڵات لە سەر رێگایان دایناوە، چالاکانی خوێندکاریی کورد لە هەڵسووڕان و چالاکی بۆ بەدی هاتنی ئازادی و دێمۆکراسی لە چوارچێوەی گوتارێکی دێمۆکراتیکدا کۆلیان نەداوە و بەردەوام لەسەری پێداگری دەکەن. ئەمساڵیش لە سەروبەندی‌ شانزدەی‌ سەرماوەزدا چالاکانی بزووتنەوەی‌ خۆیندکاری کورد هاوکات لەگەڵ چالاکانی بزووتنەوەی‌ خۆیندکاری ئێراندا خۆیان بۆ رێزگرتن لە ئەم رۆژە ئامادە دەکەن .
لەوانەیە کە دەسەڵات بتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی بەدەسبەسەر کردنی چالاکانی خوێندکاری، زانکۆکان کۆنترۆڵ بکات، بەڵام میژو سەلماندویەتی کەهیچکات، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ ماوەیەکی هەتاهەتایی بە سەرکۆتی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی درێژە بدات، لەبەرئەوەی خواستەکانی چالاکانی خوێندکاری و رێکخراوە و حیزبە سیاسییەکان، هەڵقوڵاوی خواستە رەواکانی کۆمەڵگایە.


سەرچاوە: رۆژنامەی ژمارە(86)ی ئاسۆی رۆژهەڵات

AM:10:13:04/12/2012




ئه‌م بابه‌ته 1247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌