نەشاردنەوەی زبڵەكان ھەڕەشە لە تەندروستی شارۆمەندانی شاری سەقز دەكات

فەرانەک ئەڵماسی

جێگری پارێزگاری سنە وتی، لە ئێستادا و لە گەڵ هاتنی وەرزی گەرما، نەشاردنەوەی پاشماوەی زبڵەكان و بڵاو بوونەوەیان ھەڕەشە لە تەندروستی شارۆمەندان دەكات و ئەگەری ئەوە هەیە كە چەندین جۆر نەخۆشی لە گەڵ خۆی بێنێت، لە ھەواڵێكی دیكەدا ھاتووە كە نەخۆشی سالك لە شاری "سەقز" لە نێو ئاژەڵەكانی گوند لە پەرەسەندن دایە و ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ شارۆمەندان.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی كە بڵاو كراونەتەوە، جێگری پارێزگاری سنە وتی، شوێنی شاردنەوەی ئێستاكەی پاشماوەی زبڵەكان لە ناوچەی "گوندی حەسەن سەلاران، خورخورە، كاریزە، ئایچی و چەند گوندی دیكە"، كە  بەلە بەرچاو گرتنی ئەوەی شوێنەكە لێژو بەرو خواركاییە، لە كاتی باران بارین و ھاتنی بای قورس، یەكسەر بەردەبێتەوە بۆ ناوەندی شارەكە، سەرەڕای ئەوەی روخسارێكی ناشیرین ساز دەكات چەندین جۆر نەخۆشیش پێك ھێناوە، كە  ھەڕەشە لە تەندورستی شارۆمەندان دەكات. یەكێكی تر لە كێشەكانی قەراخ نشینانی شاری سەقز، بڵاوكردنەوەی پاشماوەی زبڵەكانی بیناكانی قەراخی رێگاكان بە بێ چاوەدێری بەرپرسانی پێوەندیدار و ھەرەھا پەرەسەندنی نەخووشی "ساڵك" لە نێوان شارۆمەنداندا.
لە ھەواڵێكی دیكە دا ھاتووە كە، لە كاتێكدا دوو شاری سقز و دیواندەرە"وەك ناوەندی سەرەكی نەخووشی سالك لە پارێزگای سنە ناسراوە، لە سەرەتای ساڵی نوێ ئەم نەخۆشیە بە شێوەیەكی بەرچاو رووی كردە لە شاری ئابدانان،سەقز،سنە،دیواندەرە و چەند شاری دیكە و لە پەرەسەندن دایە. لەم رۆژانە و بە ھۆی گەرم بوونی كەش و ھەوا، نەخووشێكی خۆجیی لە ناوچەی باشووری پارێزگای سنە  دەستەو یەخەی شارۆمەندان بووە و كێشەی گەورەی ساز كردووە. بەرپرسی شەبەكەی بێھداشتی شاری سەقز وتی، لە ساڵی 94 تەنیا 22 كەس تووشی نەخووشی سالك ھاتن، لە ساڵی 95 زیاترلە 43 حاڵەت نەخووشی سالك بوونی ھەبوو، بەڵام لە ماوەی چەند مانگی رابردوو زیاتر لە 22حاڵەت نەخووشی سالك بینراوە و رۆژ بەرۆژ لە ھەڵكشاندایە
بە ھۆی كەم تەرخەمی بەرپرسانی و نەبوونی ئیمكاناتی باش لەنەخۆشخانەكان شارۆمەندان ناچارن رووبكەنە پارێزگاكانی دیكە بۆ چارەسەر كردنی نەخووشیەكانیان، و ھەروھا وتی نەشاردنەوەی زبڵەكان لە شوێنی باش، نەبوونی ئاوی خورادنی بێھداشتی، سەمپاشی نەكردنی سەگە بەڕەڵاكان، وڵام نەدانەوەی شارۆمەندان سەرەڕای ئەوی چەندین جار سەردانی ناوەندەكانیان كردووە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە، بەڵام ھێشتاكە ھیچ ھەنگاوێكی جیددی ھەڵنەگیراوە.


PM:09:27:09/07/2016




ئه‌م بابه‌ته 351 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌