دیداری به‌رێوبه‌رایه‌تی لاوانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات

ده‌سته‌ێك له‌ ئه‌ندامانی به‌رێوبه‌رایه‌تی "رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان" به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی هێمن عه‌مید سكرتێری رێكخراو، سه‌ردانی "كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات"یان كرد.

ئاسۆی رۆژ: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ی سه‌رماوه‌ز ده‌سته‌ێك له‌ ئه‌ندامانی به‌رێوبه‌رایه‌تی "رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان" به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی هێمن عه‌مید سكرتێری رێكخراو، سه‌ردانی "كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات"یان كرد.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ دا، هێمن عه‌مید به‌رپرسی رێكخراوی ئازادی لاوان باسی له‌ بانگهێشت كردن و دیداری به‌رپرسی رێكخراوی لاوانی ئینتێرناسیوناڵ سوسیالیست بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ داهاتوویكی نزیك دا كرد.

له‌ به‌شێكیتر له‌م دیداره‌ دا قسه‌ و باسێك له‌ سه‌ر بارۆدۆخی ئێران به‌ گشتی و كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ تایبه‌تی كرا و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاری نێوان دوو رێكخراو جه‌خت كرایه‌وه‌.

 هه‌ییه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان  پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان، هێمن عه‌مید سكرتێری رێكخراو و هه‌روه‌ها كاك شیروان و كاك سدیق و باخان خان و رۆژان خان، كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ن كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات هاوریان ئاوات قوڕه‌یشی، خالد قه‌یتولی، سامان ریشه‌ساحێب، فوئاد محه‌ممه‌دی و ماریا حه‌سه‌ن پوور ه‌وه‌ مێوانداریان لێكرا.  


PM:03:57:29/11/2012




ئه‌م بابه‌ته 925 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌