گەڵاڵەیەكی نوێی پارلەمانی پاكستان ڕەخنەی توندی چالاكانی مافی ژنانی لێكەوتەوە

فەرانەک ئەڵماسی

شورای ئیسلامی وڵاتی پاكستان گەڵاڵەیەكی نوێی ئامادەكرد: لەو گەڵاڵەیەدا بە ڕاشكاوی مافی ئەوە بە پیاوان دراوە كە لە كاتی پێویست دا بۆیان هەیە "ژنانی خۆیان بدەنە زەبروزەنگی جەستەیی بەكاربێنن " بە پێی شەریعەتی ئیسلام دەبێت ژنانیش گوێ رایەڵی ئەم بڕیارە بن.
ناوەندی ئایدئۆلۆژی ئیسلامی پاكستان لە نوێترین هەوڵی خۆیدا: پێشنیارێكی رادەستی پارلەمانی پاكستان كردوە، كە بە پێی ئەو پێشنیارە و بە شێوەی یاسایی پیاوان دەتوانن لە كاتی پێویست بدەن لە هاوسەرەكانیان،خەساری سەرەكی ئەم گڵالەیە جگە دژە ژن بوونی دیاری نەكردنی كاتی پیویستەكەكەیە ؟ ئایا كاتی سیكسە لەگەڵ هاوسەرەكانیان  ،كاتێ كە  كە خێزانەكانیان دووگیانن، كاتێكە كە ژنانیان سەرقاڵی كار و ئیشی ناو  ماڵن ئەمە كردەوە قیزەونە رەخنەی توندی چالاكانی مافەكانی ژنانی لێكەوتوەتەوە. 
چەند پێشنیاری سەیر ڕادەستی پاڕڵەمان كراوە: یەكێك لە پێشنیارەكان ئەوەیەكە ئیزن بە پیاوان دراوە بدەن لە ژنەكانیان، لە كاتێكدا كە جۆری خۆرازاندنەوەكانیان بە خواستی ئەوان نەبیت، یەكێكی دیكە  ئەگەر هاوسەركانیان پێوەندیان  لە گەڵ پیاوانی نامەحرەم هەبیت، و تەنانەت ئەگەر ژنێك رێگری بكات لە سەرجییی كردن لە گەڵ هاوسەرەكەی،بۆی هەیە كە ژنەكەی بداتە بەر لێدان و دەوڵەتیش پشتیوانی لێ دەكات. كاتێك ئەم پێشنیارە رادەستی پارڵەمان كراوە  لە لایەن چالاكانی مافی ژنان و فێمینیزمەكانەوە بە توووندی وڵامی دراوەتەوە هۆشداریان داوە بە پارڵەمان كە بوویان نیە ئەم پێشنیارە و گەڵاڵەیە ببەنە بواری جێبەجێ كردنەوە و لە ئەگەری جێبەجێ كردنی ئەو پێشنیار و گەڵاڵەیە دەڕژینە سەر شەقامەكان و خۆپێشاندان وەڕێ دەخەن
 لە لایەكی دیكەشەوە شورای پارلەمانی پاكستان: بە نیازە كە پێش لەو قۆتابخانە بگرێت كە كچی تێدایە و لە هەمانكاتیشدا دەێهەوێت لە ئێدارەكان و نەخۆشخانەكان پێش لە هاوكاری و كاركردنی ژنان و پیاوان بكات.
ئەم شۆار دەڵی: ژنان دەبێت لە و مافانەی  كە بە پێی شەریعەت لە بەردەمیان دانراوە كەڵك وەربگرن، هەروەها دەڵێ ژنان بۆیان نیە كە لە گەڵ پیاوی بێگانە هەڵپەڕن یان سەرقاڵی كاری پێكەرتاشی بن.
 رۆژنامەی داون لە  پاكستان ئاماژەی بەوە دا كە: لە سەرتای ساڵی نوێی میلادی، پارلەمانی پنجاب یاسایەكی بۆ پاراستنی مافی ژنان پەسەند كرد، بەڵام هەر ئەم شۆرا و ئەحزاب و گروپە توندرەوە ئیسلامیەكان بە توندی بەرنگاری بوونەوە و رایانگەیاند كە ئەم یاسایە ئیسلامی نیە و نابێت پەسەند بكرێت
دەوڵەتی خیبر پختونخواش گەڵاڵەیەكی هاوشێوەی سەبارەت بە ژنان بۆ پێداچوونەوە رادەستی شۆرای ئایدئولۆژی پاكستان كرد كە ئەم شۆرا ئەو گەڵاڵەی ڕەت كردە، ئاشكراشی كرد كە خۆی مافی ژنان دیاری دەكات.


AM:11:57:28/05/2016




ئه‌م بابه‌ته 614 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌