دۆخی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا

ن:شەیدا مەستەفا


وەک هەمووان ئاگادارن کە لەمانگەکانی ڕابردوودا بڕیاری ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان وڵاتە زل هێزەکان و کۆماری ئیسلامی دەرکرا کە لەئەدەبیاتی سیاسیی و دیپلۆماتیکدا بە بەڕجام ناوبانگی دەرکردوە و هەلێکی باش  بوو بۆ پڕوپاگاندای کۆماری ئیسلامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا جیاوازەکان و  سەرجەم چین و تووێژەکانی ناوخۆی ئێران و ڕای گشتی خەڵکانی دانیشتووی ئەو وەڵاتە کە  بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەمەش بوو بە ڕێگە خۆشکەری ئەوەیکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی باس لە هەڵبژاردنێکی هەمەلایانە و جیاواز بکەن. بەڵام بەپێچەوانەی ئەو تەبلیغاتە شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی، گرانی و سەبارەت بەبابەتی هەڵبژاردنیش دیسان وەک جاران دەست تێوەردان و موهندسی کردنەوەی پاڵێوراوان و بەربژێرەکان و لەکوتایدا ڕەتکردنەوەی بەشیکی هەرە زۆری بەربژێرەکان لەڕێگەی میکانیزمی نزارەتی ئیستسوابیوە زۆربەی بەربژێرەکان بە پیاو و ژنەوە وەڵانران و ڕێگەیان پێندان بە شیوەیەکی ئازادانە و دێمۆکراتیک بەشدار بن لە پڕوسەی سیاسەت و جێبەجێکردنی داواکارێکانیان . 
بەم پێیە ژنانیش وەک هەمیشە کەوتنەبەر پەڵاماری ئەم مەکانیزمە ترسناک و نگریسەوە . کەواتە گریمانی ئەم یاداشتە ئەوەیە کە چۆن و لە چ ڕیگەیکەوە ژنان و سیمای پێاوساڵارانەی پاڕڵێمان لەڕێگەی ئەم مەکانیزمەوە  دەپارێزرێت و هەوڵدەدرێت  بەتەواوی ژنانی کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و  ژنانی کوردستان بەتایبەتی بۆ  بەشداریکردن لە سیاسەت وەلابنرێن و حەزف بکرێن.
بەرلەوەی کە هەواڵی ڕەتکردنەوەکان بڵاوببێتەوە، ئاماری بەربژێرانی ژن بۆ پەیوەست بوونیان بە مەجلیسی دەیەم زیاتر لە ١٤٣٠ کەس گەیشتبوو کە لەچاو خۆڵەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی 3.5 بەرابەر پەرەیسەندوە کە ئەمە بەمانای گەشەکردنی هەست بە بەرپرسیارەتی، ستارتێک بۆ جووڵانەوەی ژنان لەکۆمەڵگای سوننەتی و ناڕازیبوونی ژنان لە دۆخی ئیستای کۆمەڵگای ئێرانە.
ئەو جورەی کە باسی لێدەکرێ لە ئۆستانی کوردستان و لە ئۆستانەکانی دیکە ئێرانیش بە ڕێژەیەکی زۆر ژنان ڕەدی سەڵاحیەت کراون و لەڵایەن دەسەڵاتدادارانی دەوڵەتیوە بە شیوەیەکی ئاشکرا و ڕەسمی وەڵانراون، ئەمەش دەڕخەری ئەوەیە کە سۆنتیبوونی فەرهەنگی زاڵی کۆماری ئێسڵامی دەرفەت بە ژنان نادات لە بوواری سیاسیەوە چاڵاکی بکەن و لەژێر سێتەرەی و هێژێمۆنی ئەو سیستمەدا، ژنان خۆبەڕیوو بەری و مافی ڕەێبەریەتیان پێینەدراوە. باس و بابەتە حقوقێکانی ژنان لەڵایەن یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدا هەمیشە تووشی داستانی تڕاژێدێکی بێبەشی ژنان لەهەموو مافێک  بووە و بەشیوەیەکی گرینگ باسی ڵێنکراوە. 
 ژنانیش لە سەرەتایترین مافی حقوقی خۆیان بێبەشکراون. بۆنمونە لە پرسی تەڵاق، ژنان ناتوانن مافی گەورەکردنی منداڵێان لە ئەستوو بێت و بۆ ماوەیەکی زۆر کوڕت ئەو مافەیان هەیە تا منداڵ بە تەمەنی ٦ ساڵی بگات ، بۆیە پرسەکانی ژنان لە زمانی خۆیانەوە زیاتر باس بکرێت لە ناوەندە یاسایەکاندا؛ بەڵام کۆماری ئیسڵامی هیچ دەرفەتێکی بۆ بەشداری ژنان لە بوواری خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردن و بەشداریکردنیان نەداوە و ژنان هیچ کات نەیانتوانیوە مافی خۆیان بە ئازادی لەیاسای بنەڕەتی ئیراندا بچسپێنن. 
سەرەکیترین ڕێگری لە بوواری  پەرەپێدان و گەشەسەندنی فیکری لەباری سیاسیەوە بۆ ژنان، یاسای ئیسلامی و پێاوساڵاری و نەریتە کۆنەکانی کۆمەڵگایە چونکوو ژنان بەجۆریک پۆتانسیڵی پێویستیان بۆ دەڕخستنی توانایی و چاڵاکێکانی خۆیان هەیە. دید و پەیکەرەی پێاوسالارانەی سیستم بەچاوەێکی کوێرە هیچ کات ناتوانێت سیاسەتێکی کامڵ و کارامەی بێت بەرامبەر بەژنان.
بەم بۆنەوە، ژنان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا وەک هێزەێکی سەرەکی چاویان لێناکرێت و لە شوێنە ئیداری و دەوڵەتیەکاندا بوونی ژنان وەک بەڕێوبەر یا جێگری سەروک کۆماری و جێگری فەرماندەی شارەداری پێیان نەسپێردراوە و هەمیشە شاهیدی ئەوەی بووین کە ژنان ڕۆڵێکی ڵاوازێان تەنانەت لە پۆستە بچووکەکانیشدا هەبووە و بەشە سادەکانیان پێدراوە و هەر بەو مەبەستەش کۆماری ئیسڵامی چەکی ڕەدی سەڵاحیەتی نەک بەرامبەر بە ژنان  بەڵکوو بەرامبەر بە هەموو پاڵێوراوان و بەربژێرەکان بەکار هێناوە. 
لەکۆتایدا دەبێت بڵێن هیچ کات ژنان لەژێر سێبەری ئەم سیستمەدا ناتوانن بە ئازادانە داوای یەکڕیزی و بەرابەری بکەن و بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردن و دەنگدانەکاندا ببێت بەدەنگی ناڕەزایەتی بۆ سیستمی وەڵایەتی فەقیە و  ژێردەستەکانی .


AM:10:04:29/02/2016




ئه‌م بابه‌ته 478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌