نیگەرانی لە ناشتنی زبڵی پیشەیی لە بیجار

ئا: فەرانەک ئەڵماسی


ئاسۆی رۆژھەڵات: کۆمپانیای شارۆچکە پێشەیەکانی پارێزگای سنە، لە رێگەی نوسراوە لە رێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٩٤ی ھەتاوی، بە ھاوکاری ئێدارەی پاراستن و ژینگە پارێزی سنە، بۆ جاری دوھەم شاری بیجار وەک شوێنێکی باش بۆ ناشتنی زبڵە پیشەیی و مەترسیدارەکان داناوەو، و بە فەرمی داوایان لە جێگری پارێزگای کردوە کە داخوازیەکەیان جێ بە جێ بکرێت. بە ئاوڕدانەوەیەکی کورت و سادە دەتوانین بزانین کە "پاشماوەی زبڵی پیشەیی و مەترسیدار" بە کام جۆر لە زبڵەکان دەوترێت؟

زبڵە پیشەیەکان بریتین لە: پاش ماوەی مەوادیک کە لە چالاکی پیشەیی دروست بوون لە شتی مەترسیدارن، وەک ئاسن، قیر، مەوادی شیمایی و لە ئاکامدا تایبەتە بە زبڵە مەترسیدارەکان، کە کاری جێ بە جێ کردن و گواستنەوەکانیان یاسای تایبەتی ھەیە. چەشتی خراپ و مەترسیدار، مەوادگەلیکن کە بە ھۆی کیفیت و ڕەقیق بوون یان کیفیەتی فیزیکی، شیمیایی و یا بیولوژیکی دتوانێت ببێتە ھۆی ھەڵکشانی گیان لە دەسدانی و تەنانەت دروست بوونی چەندین جۆر نەخۆشی.

 زبڵە مەترسیدارەکان پێناسەکانیان لەوانەیە کە دەتەقینەوە، ئاگر دەگرن، یان بە شێوەیەکی بەرچاو ژەھراوین و زۆر جار لە ژێر ناوی مەودی پرتوزا، پاش ماوەی مەوادی شیمیایی،خراپ و دیسانەوە دەکرێت کەڵکی لێ وەربیگردرێت و ئەم مەوادگەلە دەبێت دەستە بەندی بکرێت پیش لە ناشتنیان و ئاگڕ تێبەردانیان. سەرباری زانیاری سەبارەت بە پاشماوەی زبڵی پیشەیی و مەترسیدار، بۆ لە ناو بردنیان دەبێت لە رێگای ناشتنی بێھداشتی کەڵک وەربگیردرێت، ئەمە خۆی کۆتایی کار نیە و لە گەڵ ناشتنەکەی کاریگەریەکەیان لە ناو ناچێت، ڕەنگە خۆڵ سەرەکیترین شت بیت بۆ باک کردنەوە ئاوەکان، ھەڵوەشانەوەی مەواد و پاشماوەکان، بەڵام حەدێکی ھەیە، بەڵام زۆربەی پاشماوەی زبڵە شیمیاییەکان کە دەچێتەوە نێو خاک لە خۆڵ تێکڵاو دەبێت و دەتوانێت خراپترین و گەورەترین ھەڕەشەیە بۆ ژینگە.

 گرینگترین کێشەی ناشتنی زبڵە مەترسیدار و پیشەیەکان، گازێک بەرھەم دەھێنێت کە ئەگەر ئەو گازە بچێتە نێو ئاو یان بچێتە ژێر زەویەکان و ھەڕەشەی بێھداشتی لەسەرەو ڕەنگە ئەو مەترسیە ھیچ کات قەرە بوو نەکرێتەوە ھەم بۆ مرۆڤ، گیان لە بەران و تەنانەت ژینگەش، و یەکێک لەو شوێنانەی کە دەبێت پاشماوەی زبڵی تێدا بنێژن ناوچەی کوردستان نیە. لە سەرەتای ئەم ساڵ گەڵاڵەی ناشتنی زبڵە پیشەیی و مەترسیدارەکان لە شاری بیجار لە لایەن "بەرپرسی رێکخراوەی پاراستن لە ژینگەی پارێزگای سنە" باس کراوە، کە ھەمان رۆژ لە گەڵ ناڕەزایەتی و بەرەنگاری زۆری خەڵک و شارۆمەندانی کورد رووبەروو بوونەوە، پاش تێپەڕ بوونی چەند مانگ لە قسە و باس لە سەر ئەو گەڵاڵەیە، جارێکی دیکە بەرپرسانی پارێزگای سنە لە سەر ئەو بڕوایەدان کە بەڵێنەکەی خۆیان جێ بە جێ بکەن و پاشماوەی زبڵە پیشەیەکان لە شاری بیجار بنێژن و ئیتر بیر لە داھاتەکانی ئەو کردوە ناکانەوە.

بۆ ئەوەی ئەم کارە جێ بە جێ بکرێت، کارگروھێک پێک ھاتوە لە ئیدارەی گشتی رێکخراوی ژینگە پارێزی پارێزگا و زانستگای سنە کە لەو کۆبوونەوەیە بەشداریان کردبوو ئاشکرایان کرد کە چورا خاڵی پارێزگای سنە بۆ ناشتنی پاشماوەی زبڵە کان بە کەڵک دێت کە ئەو چورا شوێنە ھەموو دەبێت لە شاری بیجار بێت. ئێستە لێرە پرسیارە کە ھۆکارەکەی چیە کە شاری بیجار سەرنجی بەرپرسانی بۆ لای خۆی راکێشاوە؟ وڵام دانەوەی بەم پرسیارە زۆر شت لە خۆ دەگرێتەوە، باشە ئەی ئەو ھەموو کێشە و گرفتە کە ڕوویان لە شارەکانی کوردستان کردوە بۆچی سەرنجی بەرپرسێک بۆ لای خۆی راناکێشیت، ئەی باشە بووچی ئاوڕێک لە بێکاری و ئەو ھەموو خەسارە کۆمەڵایەتیانە کە شاری بیجار و ھەموو شارەکانی دیکەی پارێزگای سنەی گرتوەتەوە بۆ چی سەرنج راکێش نیە، بووچی دەبێت بۆ ئەوەی پاشماوەی زبڵەکانی شارە پیشەیەکان لەو شارە لە ناو بچێت و ئەو ھەموو نەخووشیە تووشی شارۆمەندان بکات، بووچی دەبێت ژینگەی کوردستان لە ناو بچێت کە ژینگە و ژیانی شارۆمەندانی بەشەکانی دیکەی ئێران خووش بێت.

 شاری بیچار یەکێە لە شارە کۆن و مێژوویەکانی پارێزگای سنە و ناوبانگی"بامی ئێرانی" ھەیە بەڵام بە ھۆی کێشەی ئابووری و نەداری و بێکاری لە ڕادەبەدەر و تووش بوونی لە رادەبەدەری شارۆمەندان بە مادە سەڕکەرەکان  و کوچی خەڵک بۆ شارەکانی دیکە، لە کاتێکدا کەخەڵکی ئەو شارە چاوەڕیی ئەوەن کە بەرپرسانی پێوەندیدار کێشەی سەرەکی وەک ئابووری و داھات و کێشەی گەوەری بێکاری چارەسەر بکەن، کە چی بەرپرسان خۆیان لە کۆبوونەوەکانی خۆیان بڕیار دەدەن کە دەبێت پاشماوەی زبلەکانی شارۆچکەکانی دیکە بھێننە بیجار .

 شاری بیجار بە پێشینەی زیاتر لە ٧٠٠٠ ھەزار ساڵ یەکێکە لە بێ ئیمکانات ترین و لاواز ترین شارەکانی پارێزگای سنە، نەبوونی ئیمکاناتی گەشتیاری، نەبوونی ئیمکاناتی رفاھی، بەبوونی ھیچ سەرمایە گوزاریەکی باش، نەبوونی ئیمکاناتی بێھداشتی، بێکاری لە ڕادەبەدەر و نەبوونی ئەنگیزەی شارۆمەندان بۆ مانەوە لە شاری بیجار. خەڵکی شاری بیجار و شارۆمەندانی پارێزگای سنە بە جێگەی ئەوەی زبڵەکان بێنە نێو شاری بیجار و لەوەی لە ناوی بەرن دەبێت ئاوڕێکی باش و جێدی بدنەوە بە لای خەڵک و کێشە و گرفتەکانیان جێ بە جێ بکەن ، تەنانت وڵامی داخوازیەکانیشیان نادەنەوە و کە چی بڕیاری وا لە سەر ئەو شارانە دەدەن کە شارۆمەندان سەریان سووڕ ماوە لەو دۆخە کە بەسەریاندا سەپاوە.

PM:03:05:03/02/2016




ئه‌م بابه‌ته 463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌