به‌شی یه‌كه‌م
پێشه‌كی: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆنه‌ستێكی هه‌یه كه له‌به‌سه‌رهاته مێژووییه هاوبه‌شه‌كان پێك دێت، بۆ نموونه جووله‌كه‌كان شارنشینی‌و بازرگانی‌و ئهنگلوساكسۆنهكان زیرهكیو له‌سه‌رخۆبوون و كۆنه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش، رێبهریو ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌یه. ئه‌مه‌ش راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له‌سه‌رده‌می كۆنه‌وه تاكو ئێستا سه‌لمێندراوه. به‌ڵگه‌ی ئه‌م یاسایه‌ش مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كوو میراتداری نه‌ته‌وه هه‌ره كۆنه‌كانی چیاكانی زاگرۆسه، كه به پێچه‌وانه‌ی سومێرییهكانو عیلامییو ئاشوورییهكانو زۆر تیره‌ی تر ، سه‌ره‌ڕای گوشار‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی زلهێزه‌كانی ناوچه‌ش تاكوو ئێستا ماوه‌ته‌وه‌و نه‌فه‌وتاوه.
ئهشكهوتهكانو یه‌كه‌مین سه‌ره‌تا:
ئه‌شكه‌وته‌كان، پێگه‌و مه‌نزڵگه‌ی یه‌كه‌مین مرۆڤ بوون له‌سه‌ر رووی زه‌وی. كوردستانیش وڵاتێكی شاخاوییو پێگه‌ی سهدانو بگره هه‌زاران ئه‌شكه‌وت بووه. به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه دۆزینه‌وه‌كه‌ی ئه‌شكه‌وتی «شانیدار»ه له‌چیای برادۆستی ورمێ‌و ئهشهوتی «هه‌زار مێرد»ه له‌باشووری شاری سلێمانی. به‌پێی به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌كان، ئه‌شكه‌وتی شانیده‌ر «پێنج» په‌یكه‌ره‌ی مرۆڤ له‌جۆری «نیاندێرتاڵ»ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. ته‌مه‌نی ئه‌و پێنج په‌یكه‌ره‌ی مرۆڤیش بۆ نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوای تێپه‌ڕبوونی نزیك به په‌نجاهه‌زار ساڵ پێش ئێستا، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گونده‌ش(شانیدار یان شانهیهره) وه‌ك یه‌كه‌مین گوندی سه‌ره‌تایی لهكودستانی كۆندا، به‌ڵگه‌ی گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌خێزانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵ بووه. ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه كه دواتر فه‌رمانڕه‌وایانی مانایی، سۆباری، میتانی‌و هتد وه‌كوو حكومه‌ته هه‌ره كۆنه‌كانی زاگرۆس له‌وێ سه‌ریان هه‌ڵداوه یان فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
بنچینه‌ی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورد:
ئه‌مین زه‌كی به‌گ له كتێبه مێژووییه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا تیره‌گه‌لی «گوتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری» داناوه به «پۆلی یه‌كه‌مینی مه‌نزوومه‌ی

زاگرۆس». بێگومان ئه‌م مێژوونووسه له‌دوای وردبوونه‌وه‌یه‌كی زانایانه، ئه‌م ته‌عبیره‌ی به‌كارهێناوه، كه‌واته له‌و ناوانه‌دا هه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو بێت پێویسته بخرێته ئه‌م ریزه‌وه وه‌كوو «عیلام»و «سومێر»ییه‌كان. ره‌گه‌زی ئه‌مانه هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام بڕیاری زاناكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه له‌ڕه‌گه‌زی سپین، چونكه قه‌ڵافه‌ت له‌وان دهچنو تێكڕای ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ته‌نانه‌ت وڵاتی عیلام له‌گه‌ڵ دیاری «كاسی، گوتی، لۆللۆ» كانا به له‌شوێن دا له‌پاڵ یه‌كدا بوون، به‌م پێیه ده‌بێت گشتیان یه‌ك «مه‌به‌ست» بن.
ئێستا به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆڕهه‌ڵات ناسه‌كان سه‌لمێندراوه كه ره‌گه‌زی كورد پێكهاتووه لهتیرهگهلی «گووتی، لۆللۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری، مانایی، هیتی، ئۆڕالتوو» كه لهڕۆژگارانی كۆندا له‌هه‌رێمی زاگرۆس یان كوردستان نیشته‌جێ بوون‌و له‌گه‌ڵ تیره‌ی هێندو ئوروپاییهكاندا له‌یه‌ك ره‌گه‌زن. به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان، گووتیو لۆللۆییهكان له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین‌دا، وڵاتی سومێرو ئهكهیان گرتووه‌و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆیان پێكهێناوه. پاش ئه‌وه كوێستانه‌كانی زاگرۆس‌و وڵاتانی ئاشوورو بابۆلو سومێر تا باكووری سوریه‌یان گرت‌و ئیمپراتورییهكی گه‌وره‌یان پێكهێنا كه بۆ ماوه‌ی 125ساڵ فه‌رمانڕه‌وایان كرد.
له‌باره‌ی وشه‌ی كوردیش، رای جیاواز هه‌یه. له‌هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زایین «تیگلات پیلسری¬» یه‌كه‌می ئاشووری «1115_1100 پ.ز» له‌شاخه‌كانی ئازوو (بۆتانی ئه‌مڕۆ) له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك به‌نێوی «كورتی» به‌شه‌ڕ هاتووه‌و به‌سه‌ختی تێك شكاوه، له‌نووسراوه‌كانی «ئیسترابۆن» وا تێده‌گه‌ین كه ماوه‌یه‌ك بۆ كێوه‌كانی نێوان دیاربه‌كر (ئامێد) مۆشو وشه‌ی «كردوا» به كار دهڕۆیشتو یونانییه‌كان ئه‌م وڵاته‌یان «كارۆ» ناوزه‌د كردبوو و له‌زمانی ئاشووری به دوو وشه‌ی «كاردۆ_كارادۆ» ده‌گه‌ین كه یه‌كه‌مینیان به واتای به‌هێزو پاڵه‌وان‌و دووهه‌می به واتای هێزه كه نیشانده‌ری كورد‌و وڵاتانی كوردستانه، هه‌روه‌هات وشه‌ی گۆرد (گرد) له‌فارسیدا به واتای پاڵه‌وانه.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له بنه‌ڕه‌تدا به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌گه‌زی هێندوئوروپاییو پێشینه‌ی مێژووییه‌كه‌ی ده‌گاته 3هه‌زار ساڵ پێش زایین، دیاره كه كورده‌كان چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش ئه‌وه‌ش بوون‌و هێدی هێدی پێش كهوتوونو له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئاشوور و ئه‌كه‌د و بابل به‌هێز بوون‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌شه‌ڕ هاتوونو ته‌نانه‌ت وڵاتی ئه‌وانیان گرتووه.
كورته‌یه‌ك له مێژووی كوردستان:
كورده‌كان به‌پێی بهردنووسهكانو له‌وحه‌كانی ئاشووری‌و به‌ڵگه ره‌سه‌نه مێژووییه‌كان، له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین له‌وڵاتی كوردستان نیشته جێ بوون، له‌یه‌كێك له له‌وحه‌كان كه 4 هه‌زارو سێسه‌د ساڵ پێش ئێستا نووسراوه له‌گه‌ڵ نێوی كورد رووبه‌ڕوو ده‌بین، ئه‌وه‌ش كه‌تیبه‌ی «سۆڵگی» ( 2275_2226 پ.ز) پاشای ئوورا و هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا دوو به‌ردنووسی سومێری دۆزراونه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2 هه‌زار ساڵ پێش زایین. له‌وانه‌دا ناوچه‌یه‌ك به نێوی «كارادا» ناوبراوه «تورۆدان جین» له‌م بڕوایه‌دایه كه مه‌به‌ست باكووری كوردستانی ئێستایه، له‌و ناوچه‌یه‌دا سێ شار به ناوه‌كانی «ساریسا_ ساتاڵكا_پیناكا» بوونی هه‌بووه كه ئێستا شوێنیان نادیاره.
«مینۆرێسكی» ده‌ڵێت: ده‌بێت له‌ناو پاختووهكانی (بۆتان)دا بۆ نیاكانی كۆنی كورده‌كان بگه‌ڕێین‌و به وته‌ی «هێرۆدۆت» بۆتانیان له‌گه‌ڵ ئهرمهنییهكاندا، سێزده‌هه‌مین ساتراپ نشینی ئێرانیان پێك هێناو گومانێك له‌وه دانییه كه كورده‌كان له‌شاخه‌كانی كوردستان سه‌قامگیر بوون‌و خه‌ڵكانی كوێستانی زاگرۆس به‌پێی كهتیبهكانو له‌وحه‌كانی بابلیو ئاشووری‌و عیلامی، پێك هاتووه لهتیرهگهلی «گووتی_لۆللۆ كاسی_ مانایی_نایری_ سومێری_ ئۆڕالتوو_كادرۆخی» كه له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ئه‌م تیره‌گه‌له یه‌كیان گرت‌و ده‌وڵه‌تی «مادیان» پێكهێناوه.
دكتۆر «كنتۆ» لێكۆله‌ری فه‌رانسی ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر قبوڵ بكه‌ین كه ماده‌كان لهئاخرو ئۆخری هه‌زاره‌ی دووهه‌می پێش زایین هاتوون بۆ زاگرۆس ده‌بێت دان به‌وه دابنێن كه پێشتر له‌وه پێش ئه‌قوامی هه‌ر له‌و ره‌گه‌زه بۆ ئه‌م وڵاته كۆچیان كردووه، چونكه له‌زمانی قه‌ومه‌كانی»گووتی_ كاسی_ لۆللۆ_ میتانی_ نایری_ سۆباری»توخمی هێندوئوروپایی بوونی هه‌یه. «
كۆنترین ئاسه‌وارێك كه باسی له‌دانیشتوانی زاگرۆس كردووه، كه‌تیبه‌ی سارگۆنی یه‌كه‌م (2530_2475 پ.ز) پاشای به‌هێزی ئهكهدییه كه به‌سه‌ر باشووری مێزۆپێتامیا فه‌رمانڕه‌وایی كردووه. سارگۆن له‌ده‌ستپێكه‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ویلایه‌تی «كازاڵۆ» له‌خۆرهه‌ڵاتی دیجله‌و پاش گرتنی ئه‌و شوێنه، ناوچه‌ی ده‌ریایی «به‌ده‌ر» سه‌رنجی راده‌كێشێت. كه‌وایه له‌یه‌كێك له گوزه‌ره‌كانی زاگرۆس‌و گرتنی ئه‌وێ، به نیشانه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ناوچه‌كانی ئیلام و لورستان و ناوچه‌ی ئهردهلاَن بووه. له ساڵنامه‌كانی سارگۆندا ناوچه‌كانی گوتی، لۆللۆو ناوچه‌كانی دووزاب (زهبێ) ناوبراوه كه سارگۆن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می فهرمانڕٍهوایی خۆیدا داگیری كردووه.

«هێنری فێلد» ده‌ڵێت: له‌ده‌ورانی پالئۆلێتیك واته له‌سه‌رده‌می به‌ردی كۆندا، لهدۆڵهكانی باشووری ئێران تێپه‌ڕیوه‌و به‌ره‌و باكووری رۆژئاوادا كۆچی كردووه‌و لهتهنگهكانی سلێمانییه‌و رهواندرزدا هاتۆته نێو كوردستان‌و رۆیشتوون به‌ره‌و لای باكوور‌و كه‌ره‌سه‌ی «سهگلێكی» ده‌سكرد كه هی مرۆڤی ده‌وره‌ی به‌رده له‌ئه‌شكه‌وته‌كانی سلێمانییدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌م شتانه له‌یه‌كچوونێكی زۆریان هه‌یه له ئه‌و شتانه‌ی كه له فه‌له‌ستین دۆزراونه‌ته‌وه‌و له‌م ناوچه جۆرێك «دانه‌وێڵه» كه زانایان «ئه‌مر»ی پێ ده‌ڵێن كه ئه‌سڵی گه‌نمه بۆ چاندن له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ره‌ند دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌خشی پهزو چوارپاگهلی شاخ درێژ لهسوفاڵه دۆزراوه‌كانی كوێستانی زاگرۆس زۆره له‌م جۆره سوفاڵگهله كه لهنههاوهندو كرماشانیش دۆزراوه‌ته‌وه.
له شانازییه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه نیشانه‌ی بوونی ئازادیی بیر‌و راو هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی رای بهڕێوبهرانو پیاوماقوڵانی خه‌ڵكی بووه، ده‌توانرێت به دوو نموونه ئاماژه بكرێت: یه‌ك ئه‌وه‌یكه فه‌رمانڕه‌وایانی مانا لێژنه‌ی پیاوماقوڵانیان بووه‌و وڵات به‌پێی رای ئه‌وان ئیداره كراوه. گهورهگهلێك كه له‌م لێژنه‌یه‌دا ئه‌ندام بوون بریتین بوون له: پێشهوایانو سه‌رانی ناوچه‌و كهسو كاری فه‌رمانڕه‌واكان. ناسناوی فه‌رمانڕه‌وایانی مانا له‌به‌ڵگه‌كانی ئاشووردا «شاكنۆ» هاتووه كه هه‌ریه‌ك له‌سه‌رووی ئهیالهتێكهوه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون. هه‌روه‌ها به‌پێی بهردهنووسهكانی ئاشووری، «ئیمتا» یه‌كه‌مین فه‌رمانڕه‌وای گۆتییه كه له‌ساڵی (2234پ.ز) لهمێزۆپێتامیا (دووئاوان) فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد. ئه‌و بۆ سه‌ر شاری نیپور_ شاری پیرۆزی سومێرییه‌كان زاڵ بوو و خه‌ڵكی له‌كاروباری ئایینی خۆیان ئازاد هێشت.
كورده‌كان هه‌موو كاتێك له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی وڵاته‌كه‌یاندا شۆڕ‌شیان كردووه. ئه‌وان له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین‌دا به‌سه‌ر ناوچه‌كانی زاگرۆس‌دا زاڵ بوون‌و له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ئیمپراتوری گه‌وره‌ی مادیان پێكهێناو له‌ساڵی (612پ.ز) شاری نه‌ینه‌وا پێته‌ختی ئاشووریان گرت‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیان هێنایه ژێر حوكمی خۆیانه‌وه له‌ئاكامدا ده‌وڵه‌تی ماد له‌ساڵی (550پ.ز) به‌ده‌ستی كوروش هه‌خامه‌نشی له‌ناو چوو. پاش له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی ماد زۆرێك له‌كورده‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ شاخهكانو له‌وێ سه‌ربه‌خۆی خۆیان پاراست‌و

بهدابو نه‌ریتی خۆیان ژیانیان برده‌سه‌ر تاكو دواتر حكومه‌ت گه‌لێكیان پێكهێنا. له‌وانه ده‌وڵه‌تی ساسانییان دامه‌زراند، چونكه به وته‌ی مێژووناسان چه‌ن تیره‌یه‌ك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌مێژه‌وه نیشته‌جێی پارس بوون كه یه‌كێك له‌وان عێلی شوانكاره بوو كه له‌وڵاتی پارسدا دهژیانو ساسان له‌قه‌ومی شوانكاره بوو. خێزانی ئه‌و له‌تیره‌ی كوردی بازهرهنگی بوو. «بابه‌ك» كوڕی ئه‌وان یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی خۆی به نێوی ئهدهشیر له دارابگرددا كرد به به‌ڕێوبه‌ری باڵای عه‌سكه‌ری ئهرگبهز. ئه‌رده‌شیر له‌ساڵی 224ی زایینی بوو به شای ئێران، به‌م پێیه جه‌دی ئه‌رده‌شیر واته ساسان لهعێلی شوانكارهو دایكی، كچی یه‌كێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌كانی كوردی بازهرهنگی بوو و به‌م حاڵه‌وه ده‌توانرێت ئه‌رده‌شیری بابه‌كان له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد به ئه‌ژمار بێت. روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه نامیلكه‌یه‌كه كه ئه‌رده‌وانی پێنجه‌م (216_224 ز) بۆ ئه‌رده‌شیری نووسیوه كه ده‌ڵێت: «هه‌ی كورد نژادی په‌روه‌رده بوو لهخێوهتهكانی كوردان، كام كه‌س ئیزنی به تۆدا كه تاج له‌سه‌ر بنێی»؟
سه‌رچاوه‌كان:
1_كورد و كوردستان_پرۆفێسور ئه‌مین زه‌كی به‌گ”كوردی”
2_سێ لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی_ساڵح قه‌فتان”كوردی”
3_كرد و كردستان_دوكتور سدێق سه‌فی زاده‌ی بۆڕهكهیی”فارسی”