راگەیاندنی کۆمەڵە لە سەر بۆمباران کردنی بنکە و مەقەرەکانی پ ک ک لە لایەن فرۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیە

وەک ئاگادارن لە چەند رۆژی رابردوو،  فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە ھێرشیان کردۆتە سەر بنکە و مەقەرەکانی پ ک ک و خەسارەتێکی گیانی و ماڵی  زۆریان بە دانیشتوانی ئەم دەڤەرە گەیاندوە. ئەم ھێرشانە لە کاتێک دایە کە  لە دوو ساڵ و نیوی رابردوو ئاگر بە ستێکی راگەیەندراو نێوان پ ک ک و حکومەتی تورکیە ھەبوو و گفتوگۆ و دانوستانێک لە نێوان ھەر دوولا دەستی پێکردبوو.
 
خەڵکی کوردستان دڵخۆش بوون بە وەی کە مەسەلەی  کوردستانی باکوور  بە شێوەیەکی  ئاشتییانە جێ بە جێ دەکرێ، بەڵام جێگای نیگەرانیە کە ئەم بۆمبارانانە ببنە ھۆی پەککەوتنی پرۆسەی ئاشتی. رابردوو نیشانی داوە کە رێگای نیزامی  و زەخت و زۆر لە تورکیە چارەسەری مەسەلەکە ناکا و ھەنگاوی گونجاو بۆ ئەم کارە ھەر رێگە چارەی  ھێمنانە و دیالۆگە.

کۆمەڵە لەگەڵ مەحکوم  کردنی ئەم بۆمبارانە، سەرەخۆشی و ھاودەردی خۆی لەگەڵ  کەس و کاری قوربانیان دەردەبرێ و بە ھێوایە  کە پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەری مەسەلەی  کوردستانی باکوور لە بار نەچێت و بە شێوەیەکی  بەرپرسانە و دێموکراتیانە بکەویتەوە گەر.                                                                         
     ٢٧/٠٧/٢٠١٥
٥ی گەلاوێژی ١٣٩٤
سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

AM:10:48:27/07/2015




ئه‌م بابه‌ته 1322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌