سەرخەتی ئەرک و سیاسەتەکانی کۆمەڵە: بڕیارنامەی پلێنۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندی



پێشەکی: 

بەدوای بیستنی راپۆڕتی سیاسی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بە پلێنۆمی چوارەم و پەسەند کردنی ئەو راپۆرتە، بەشێکی دیکەی ئەو راپۆرتە کە بۆ دیاری کردنی سەرخەتی ئەرک و سیاسەتەکانی دەورەی داھاتوو تەرخان کرابوو، درایە بەر باس و لێکۆڵینەوە و وەکوو چوارچێوەیەکی گونجاو پەسەند کرا. پلێنۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، ھەڵبژێردراوی کۆنگرەی چواردەھەم، بەپێویستی زانی کە بە مەبەستی راکێشانی زۆرتری سەرنجی بەرپرسان و ئۆرگانەکانی کۆمەڵە لەکاتی نەخشە دارشتن و بەرنامەرێژی کردن بۆ ئەرکەکان و دیاری کردنی ئەولەوییەتەکان و ھەر وەھا بە مەبەستی ھاوخەتی و لێک تێگەیشتنێکی ھەرچی زۆرتری کادر و ئەندامان و بەرپرسانی حیزبی لە گشت ئاستەکاندا، دەقی پەسەندکراوی "بریارنامەی سەرخەتی ئەرک و سیاسەتەکانی کۆمەڵە" بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ ئاگاداریی ھەمووان بڵاو بکاتەوە. 
 
لە سەرووی ھەموو ئەرکەکان و وەک بنەمایەک و وەکوو گارانتییەک بۆ وەدی ھاتن و جێبەجآ بوونی ھەموو ئەو ئەرکانە، پێویستە ئەم سآ خاڵەی خوارەوە لە بەرچاو بگرین و بۆ جێبەجآ کردنیان پلانء نەخشە رێگا دابڕێژین. 
 
١- ئەمنییەت. بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی ئێران و ئاڵۆزیی ناوچەکە، بە لەبەرچاو گرتنی ئەگەری سازانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی لەگەلڕ ئەمریکا و ھێزە جیھانییەکان کە بەگوێرەی مێژووی ئەو رژیمە پێشبینی سەرکوت و توندوتیژی زۆرتری بەرامبەر بە خەڵکی ئێران و دێمۆکراسیخوازان بەتایبەت گەلی کوردی بۆ دەکرێت، ھەر وەھا بەلەبەر چاو گرتنی ئەو ھەڕەشە و ئامادەکارییانەی کە کاربەدەستانی ئێران و شەخسی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەژێر ناوی مەترسی "ھاتنی جەنگی نیابەتی بۆ سنوورەکانی ئێران"، خەریکن بۆ دەست وەشاندن لە حیزبەکانی کوردستانی رۆژھەڵات و وەرآ خستنی پەلاماری نیزامی و تێرۆریستی دەیکەن، پلێنۆم پێداچوونەوەیەکی تەواو و چاکسازییەکی بنەڕەتی لە بارودۆخی ئەمنییەتی کۆمەڵە لە ئاستە جۆراوجۆرەکان و بە تایبەت لە ئاستی رێبەری کۆمەڵەدا بە پێویستییەکی ھەنووکەیی و زۆر گرینگ دەزانی.

٢- یەکڕیزی. لە دوای کۆنگرەی چواردەھەم و لەپێناو راسپاردەکانی ئەو کۆنگرەیە کە لەژێر دروشمی "پتەوی و یەکڕیزی"دا بەڕێوە چوو، کۆمەڵە ھەنگاوی زۆر گرینگی لە ئاراستەی بردنە سەری ئاستی ئینسجام و ھاوخەتی و ھاوپشتی لەنێو ریزەکانیدا ھەڵھێناوەتەوە. درێژەپێدان بەو ھەنگاوانە و پتەوتر کردنی ھەرچی زیاتری ریزەکانی کۆمەڵە وەک حیزبێکی تۆکمەی لەشکان نەھاتوو یەکێک لە مەرجە ھەرە گرینگەکانی پێشکەوتن و سەرکەوتنی کۆمەڵە لە بووارەکانی دیکەی خەباتیدایە. بۆیەش پلێنۆم جارێکی دیکە پێداگری لەسەر درێژە پێدانی سیاسەتی پتەوی و یەکڕیزی و  رێگە نەدان بە ھیچ چەشنە کەمتەرخەمییەک لەو بووارەدا دەکاتەوە.  

٣- توانایی دارایی. وشک بوونی یەکێک لەسەرچاوە ماڵییە سەرەکییەکانی کۆمەڵە بۆ ماوەی زیاتر لە سالڕ و نیوێک کە لەژێر تەئسیری قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستان ھاتە ئاراوە، ھەم ژیانی ھەزاران بنەماڵە و تاکی کۆمەڵەی لەم ھەرێمە لەوانە خانەوادەی پێشمەرگە و بنەماڵەی شەھیدانی خستۆتە مەترسییەکی گەورەوە و ھەم زیانێکی زۆری لە کار و چالاکیی رێکخراوەیی کۆمەڵە داوە. 

ھەرچەند کۆمەڵە توانیویەتی تا ئێستا بەسەربەرزییەوە لەحاست ئەم تەنگژە گەورەیەدا راوەستآ، بەڵام بردنەپێش و راپەڕاندنی ئەرکە گەورەکانی کۆمەڵە تا رادەیەکی زۆر بەستراوەتەوە بە دابین کردنی سەرچاوەی ماڵی گونجاو و بەردەوام. ئەو سەرچاوەیەش بە دەرەجەی یەکەم بریتییە لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەو خەڵکە تێکۆشەر و دڵسۆزەی کە بە درێژایی دەیان ساڵە بە مالڕ و بەژیان ئەم بزووتنەوەیان زیندوو راگرتووە و کۆمەڵەشیان لە داوێنی خۆیاندا پەروەردە کردووە. کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھەموو دۆستان و دڵسۆزان دەزانن کە گەشە و سەرکەوتنی بزووتنەوەکەیان و وەدی ھاتنی ئامانجەکانیان لەگەل گەشە و سەرکەوتنی کۆمەڵە لێکھەڵپێکراون و پێکەوە گرێدراون. ھەر بۆیەش چاوەڕوانیمان و داواکاریمان لەوان ئەوەیە کە بۆ سەرخستنی ئەو ئامانجانە نەک ھەر بە بەشداری خۆیان و گەنجەکانیان ریزەکانی رێکخستن و ریزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرفراوانتر و بەتواناتر بکەن، بەڵکوو ھەروەھا لەرێگای یارمەتی ماڵیشەوە، لە کەمەوە ھەتا زۆر، پشتگیری کۆمەڵەی خۆیان و ئامانجە پیرۆزەکانی خۆیان بکەن. 

پلێنۆمی چوارەم سەرنجی ھەموو ھەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە ھەموو شوێنێک بۆ ئەو ئەرکە گەورەیە رادەکێشێت و دەفتەری سیاسی و سەرجەم رێبەری کۆمەڵەش بۆ بەدوادا چوون و ھەر وەھا بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ماڵی زۆرتر رادەسپێری. 

جگە لەو سآ ئەولەوییەتە بنەماییەی لە سەرەوە باسی لێکرا، پلێنۆمی چوارەم لە سەر کۆمەڵێک ئەرک و ئەولەوییەتی دیکەش تەئکید دەکاتەوە و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرآ تا کاری چڕء پڕیان لە سەر بکەن، لەوانە: 

٤- ھێزی پێشمەرگە و چالاکی. گەشە پێدانی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە وەکوو سازمانێکی نیزامی کارامە و سەردەمیانە کە ھەم بە ژمارە و چەندایەتی، ھەم بە پێکھاتە و سازمان و دیسیپلین و رێک و پێکی، ھەم بە پەروەردە و فێرکاری لە ئاستێکی زۆر بانتر لە ئێستادا بێت، ئەرکێکی سەرەکی دەورەی داھاتوومانە. 

چالاکی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەم یەک دوو ساڵەی رابردوودا لە کوردستانی رۆژھەڵات، کە بە خورد و وردی و تا رادەیەکی زۆر بەدوور لەچاوی میدیاکان بەڕێوە چووە، ھەروەھا بەشداری سەرکەوتووانە و سەربەرزانە لە بەرەکانی شەر بە دژی داعش وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی پیرۆز کە خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنیا بریندارمان داوە، نەقشێکی ئەرێنی باشیان لە زیاد کردنی رێز و خۆشەویستی و ھەروەھا خاراوتر کردن و کارامەتر کردنی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ھەبووە. 

پلێنۆمی چوارەم لەسەر درێژەپێدان و بەڕێوە بردنی ئەو ئەرکانە وەک  ئەرکی گرینگ و سەرەکی لە دەورەی داھاتوودا تەئکید دەکاتەوە. 

٥- راگەیاندن. راگەیاندنی کۆمەڵە کە ئەرکی بردنە سەری ئاستی وشیاری کۆمەڵانی خەڵکی لە سەر شانە، بە ھەموو توانایەوە بۆ بەڕێوە بردنی ئەو ئەرکە پیرۆزە تێکۆشاوە، بەڵام بەلەبەر چاو گرتنی پێویستییەکانی سەردەم و چاوەڕوانییە روو لە زیادبوونەکانی خەڵک، راگەیاندنی کۆمەڵە پێویستی بە پێشکەوتنێکی زۆرتر ھەیە. نەک ھەر رۆژھەڵات تیڤی کە بەشێکی گرینگی ئامرازی راگەیاندنی کۆمەڵەیە و چاوەروانییەکانی بینەرانی رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبآ، بەڵکوو بەشەکانی دیکەی راگەیاندنی کۆمەڵە کە لە پلێنۆمی پێشووش تەئکیدیان لە سەر کرابوو، پێگە و گرینگی تایبەتی خۆیان ھەیە و پێویستە کارامەتر بکرێن. لێرەشدا دیسان تەرخان کردنی وزە و ئیمکاناتی زۆرتر بۆ بەرەوپێشچوونی راگەیاندن و بەتایبەت رۆژھەڵات تی.ڤی. پێویستی بە توانای دارایی ھەیە.

٦- رێکخستن. پلێنۆمی چوارەم تەئکیدەکانی راپۆڕتی سیاسی لە سەر ئەھمیەتی کاری رێکخستن لە ناوەوە بە دروست دەزانآ و بە تایبەت داوا دەکا کە کۆمیتەی بەرپرسی ئەو بووارە و ھەموو چالاکانی رێکخستنی نھێنی ئەم لایەنانە لە کاری خۆیاندا زۆرتر رەچاو بکەن: 

یەکەم. دەبی زۆرتر بەرەو کاری بە بەرنامە و بەدەستەوە گرتنی ئیبتیکار و دۆزینەوەی رێگای تازە بۆ کاری رێکخستن و نزیک کردنەوەی چالاکان بەرەو تەشکیلاتی کۆمەڵە بڕون. پێویستە گرووپە کۆمەڵایەتی و سیاسییە تارگێتەکان دیاری بکرێن و وەکوو شاڵاوێکی بەرنامە بۆ دارێژراو بەرەو تەماس و پەیوەندی لەگەڵیان ھەنگاوی دیاریکراو ھەڵگرین.  

دووھەم. چالاکان و لایەنگرانی کۆمەڵە لەنێوخۆی کوردستان لەسەریانە بێجگە لە ئەرکی تایبەتی رێکخراوەیی خۆیان، لە ھەموو بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و مەدەنی و فەرھەنگییەکان، لە بزووتنەوە کرێکارییەکان، لە بزووتنەوەکانی یەکسانیخوازی و مافخوازی ژنان، لە بزووتنەوەکانی مامۆستایان، خوێندکاران، لاوان، لە بزووتنە ژینگەپارێزییەکان، لە ھەموو ئەو بووارانەی کە قازانج و بەرژەوەندێکی گشتی خەڵکی کوردستان یان چین و توێژێکی ستەملێکراوی تێدا بەدی بکرێت، یان بتوانآ بووارێکی ھەرچەند پچووکیش بێت بۆ بەردنە سەری وشیاری و یەکگرتوویی کۆمەڵانی خەڵک و رێکخستنیان و بردنەسەری ورە و سەرودڵخۆشی خەباتکارانەیان، بەگەرم و گوڕی بەشداری بکەن و خزمەتیان تێدا بکەن.

سێھەم. ناردنی گوزارشی چالاکییەکانی خۆیان و گوزارشی رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بە رێک و پێکی و بەردەوامی بە ئەرکی ھەموو چالاکێکی کۆمەڵە بزاندرێت و داوایان لێبکرێت.  

چوارەم.پلێنۆم گرینگی کاری راگەیاندن و رێکخستن لە ناو کرێکاران و توێژە کەم داھاتەکانی کۆمەڵگا دەست نیشان دەکا و  سەرنجی گشت چالاکانی بواری رێکخستن بۆ ئەم بابەتە رادەکێشآ. 

٧- رێکخستنی دەرەوەی وڵات. رێکخستنەکانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات یەکێکی دیکە لەو مەیدانانەی چالاکی کۆمەڵە بوو کە کەوتە بەرباس و لێکۆڵینەوەی پلێنۆمی چوارەم و گەڵاڵەیەکی ئامادەکراویش لەم بارەیەوە پێشکەش کرا. پلێنۆم بەدوای تاوتوآ کردنی ئەو بابەتە و گەڵاڵەکەی، رادەگەیەنآ کە پتەوتر کردن و کارامەتر کردنی ئەم رێکخستنانە و بردنە سەری ئاستی چالاکیەکانیان وەک  بەشەکانی دیکەی رێکخستنەکانی کۆمەڵە ئەرکێکی گرینگی دەورەی داھاتوومانە. بەبڕوای پلێنۆم، ھەوڵەکانی تا ئێستامان لەو ئاراستەیەدا کاریگەری باشیان بووە بەڵام دەبآ بە تایبەت لە رێگای بەدامەزراوە کردنی کاری کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات و بەرپرسایەتی زۆرتری سەرکردایەتی کۆمەڵە لەو بەشەدا پەرە پێبدرێن.  

٨- رۆژھەڵات تەوەری و بەرەی کوردستانی. بە لەبەرچاو گرتنی باسەکانی "رۆژەھەڵات تەوەری"ء چڕتربوونی سەرنجەکان بەرەو کوردستانی رۆژھەڵات کە لەگەلڕ خۆی کۆمەڵێک ئەرکی دیاریکراو دێنێتە ئاراوە، پلێنۆمی چوارەم لەسەر دروستی و گونجاوی گوتاری رۆژھەڵات تەوەری وەکوو گوتاری کۆکەرەوە و یەکخەرەوەی ھەموو تواناکان و وەک گوتارێکی ھیوابەخش بۆ خەباتکارانی کوردستانی رۆژھەڵات کە مێژوویەکی پڕلە شانازی لە فەوتان رزگار دەکا، ھەوڵی بآپێناسە کردنیان پووچەلڕ دەکاتەوە و بروا بەخۆیەکی راستەقینە دەخوڵقێنآ، پێداگری دەکات و شیکردنەوە و چەسپاندنی زۆرتری ئەو باسە بە پێویست دەزانآ. 

لە ھەمان کاتدا و لە درێژەی سیاسەتی چەندین ساڵەی کۆمەڵە بۆ لێک نزیک کردنەوەی زۆرتری حیزبەکانی رۆژھەڵات و پێکھێنانی بەرەیەک یان ھاوپەیمانییەکی فراوانتر، پلێنۆمی چوارەم دوپاتی دەکاتەوە کە پێویستە لەو ئاراستەیەدا زۆرتر ھەولڕ بدرآ و بەتایبەت کۆمەڵە ئامادەیە ھەوڵی چڕوپڕ بۆ مەبەستە بخاتە گەڕ. 

٩- پەیوەندییەکانی دەرەوە. پلێنۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندی، ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان و بەر لە ھەموویان دەفتەری سیاسی کۆمەڵە رادەسپێرآ تا بە مەبەستی ناساندنی زۆرتری پرسی کورد لە کوردستانی رۆژھەڵات و راکێشانی پشتیوانی جیھانی لە بزووتنەوە رزگاریخوازانەکەی و ھەروەھا ناساندنی زۆرتری سیاسەت و ھەڵوێستەکانی کۆمەڵە، گەرم و گۆڕتر لە جاران پەرە بە پێوەندییەکان لە گەلڕ دنیای دەرەوە لەئاستی ناوچەیی و جیھانیدا بدەن.  

١٠- پارچەکانی دیکەی کوردستان. پلێنۆمی چوارەمی کۆمەڵە جارێکی دیکە لەسەر سیاسەتی ھەمیشەیی خۆی سەبارەت بە پشتگیری لە خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان پێداگری دەکاتەوە. ئێمە ئەگەر رەخنەیەکیشمان ھەبووبێت، زۆر بەرپرسانە ھەڵسوکەوتمان کردووە و ھەرگیز نەمان ھێشتووە بچووکترین رەنگدانەوەی لەسەر پشتیوانیمان بۆ ئەو پارچانە و پرسەکەیان و خەباتەکەیان ھەبێت. بەنۆبەی خۆشمان چاوەروانی ھاوخەباتی و پشتگیری لە  ھەموو پارچەکانی کوردسان و ھێزە سیاسییەکانیان دەکەین نەک خۆ سەپاندن و دەستێوەردان و بەربەست بۆ دروست کردن. 

پەرەپێدانی زۆرتر بە پەیوەندییەکان و ھاوکارییەکانمان لەگەلڕ ھەموو پارچەکانی کوردستان، بە رەچاو کردنی ئەو پرەنسیپانەی ئاماژەیان پێکرا، یەکێک لەو خاڵانە بوو کە لە پلێنۆمی چوارەمدا تەئکیدی لەسەر کرایەوە و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵە بۆ جێبەجآ کردنی ئەو ئەرکە راسپێردران. 

١١- ئۆپۆزیسیۆنی ئێران. پلێنۆمی چوارەم لەسەر دروستی سیاسەتی تا ئێستای کۆمەڵە سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی پێداگری دەکاتەوە و ھەبوونی پەیوەندی فراوان لەگەلڕ ئەو ئۆپۆزیسیۆنە، ھەم بۆ ھێنانە ئارای پرسی کورد و داخوازییەکانی لە کۆمەڵگای ئێران و رای گشتی ئەو وڵاتە و ھەم بە مەبەستی شوێن دانان لەئاراستەی ئامانجە گشتییەکانی کۆمەڵە سەبارەت بە پێویستیی گۆڕانی نیزامی سیاسی لە ئێران و وەدی ھێنانی دێمۆکراسی و سێکولاریزم و ھتاد بە پێویست دەزانێت. پێویستە کۆمەڵە لە ھەوڵەکانی خۆی بۆ چالاکتر کردنی  ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراسیخوازی ئێرانی و ھەروەھا بۆ چەسپاندنی نەقشی کورد لە ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی داھاتووی ئێراندا لەسەر بناغەی پەسەندکراوەکانی تائێستامان بەردەوام بێت. 

چوارەمین پلێنۆمی کومیتەی ناوەندی، 
١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی ھەتاوی، بەرابەر لە گەلڕ ٦ی ژوئیەی ٢٠١٥ی زاینی 


PM:03:06:14/07/2015




ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌