راگەیاندنی کۆتایی چوارەمین پلێنۆمی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە ھەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٤

کۆمیتەی ناوەندیی  ھەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٤کۆمەڵە چوارەمین پلینۆمی خۆی دەست پێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ درێژەی بوو.

ئاسۆی رۆژھەڵات: رۆژی ١٤/ پووشپەڕی/١٣٩٤ ھەتاوی  کۆمیتەی ناوەندیی  ھەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٤کۆمەڵە چوارەمین پلینۆمی خۆی دەست پێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ درێژەی بوو. جێی ئاماژەیە کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە ماوەیەک لەوەو پێش بۆ بەڕێوەبردن و ئامادەکاری  چوارەمین پلینۆم کومیتەیەکی پێکھاتوو لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی وکومیتەی ناوەندیی پێکھێنا.

کومیتەی ئامادەکار پاش بەڕێوەبردنی چەندین کۆبوونەوە رۆژی بەستنی پلێنۆم و ھەروەھا خاڵ وبابەتەکانی جێ بایەخ بۆ تاوتوێکردن لە پلێنۆمی ئامادە کردو لە کۆبوونەوەیەکدا کومیتەی ناوەندیش پەسەندی کرد. ھەر بۆیە رۆژی ٤/٧/٢٠١٥ بەرابەر بە ١٤/پووشپەڕی ١٣٩٤ ھەتاوی پلینۆم بە ئامادەبوونی کۆی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، جێگرەکان و ھەروەھا ھاوکارانی کومیتەی ناوەندیی  بە سرودی رەسمی کۆمەڵەو دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەخت کردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی کوردستان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

دواتر کومیتەی ئامادەکار راپۆرتی کارو ئامادەکاری خۆیان پێشکەشی پلینوم کرد و خاڵە دیاریکراوەکان کە بۆ باس و لێکدانەوەو تاوتوێکردن لە پلینۆم لە لایەن  کومیتەی راسپێردراوە ئامادە کرابوو، بۆ رەسمیەت پێدان کەوتە بەر دەنگی پلێنۆم و بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.  ئەو خاڵانە بریتی بوون لە راپۆرتی سیاسیی ، چالاکی و کاری پێشمەرگانە، تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات،  چەند پرسێکی تایبەت بە کاری تەشکیلاتی و ئەمنییەت ، بڕیارنامەکان وھەڵبژاردنی دەفتەری سیاسیی،  کە ھەر کامەیان باسکاری تایبەت بە خۆی ھەبوو.

کۆی ئەو باس وبابەتانە لە ماوەی سێ رۆژ کاری چڕوپڕ بە وردی تاوتۆیکران و سیاسەتی گونجاو لە گەڵ بارودۆخی ئەم سەردەمەی لە ھەموو بوارەکاندا لێ ھەڵێنجراو و بۆ بەشێکیان بڕیارنامەی پێویستیش پەسەند کرا. شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە راپۆرتی سیاسی کە ھاوڕێ عەبدوڵڵای موھتەدی سکرتێری گشتی پێشکەشی کرد رۆژی ٥ و ٦ /٢٠١٥ لە کەناڵی ئاسمانی رۆژھەڵات تیڤیەوە بە ئاگاداری خەڵکی کوردستان گەیشتووە. بابەتەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە پلێنۆم کە بۆ بڵاوکردنەوە ئامادە کراون بە زوترین کات بڵاو دەبێتەوە.

چوارەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندیی
 کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٨/٧/٢٠١٥
١٧/پووشپەڕ/١٣٩٤



PM:12:25:08/07/2015




ئه‌م بابه‌ته 1309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌