راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە سەبارەت بە ئاکامی هەڵبژاردنی پارلەمانی تورکیە

دوێنێ لە وڵاتی تورکیا خەڵکی ئەو وڵاتە بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە بۆ هەڵبژاردنی خولێکی نوێی پارلەمان روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد. بە پێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاک پارتی بۆ جارێکیتر زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا.

پارتی دیمۆکراتی گەلان کە زۆرینەی کوردن، بۆ یەکەم جار کە وەک پارتێکی سیاسی سەرتاسەری بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کرد و لەم پرۆسە دیموکراسیەدا توانیان بەربەستی ١٠% هەڵبژاردنەکان تێپەرێنن بە هێنانەوەی ١٣%ی هەموو دەنگەکان لە سەرتاسەری تورکیا ببنە پارتێکی نوێی پارلەمانی لەو وڵاتەدا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەم بۆنەیەوە وێرای پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی گەلان (HDP) هیوادارە ئەو قوڵبوونەوەی پرۆسەی دیمۆکراسییە لە تورکیاو بەشداری نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتی گەلان و حیزبەکانی دیکە لە پرۆسەی پارلەمانی و سیاسیی بتوانن کاریگەری زیاتر لە سەر پرۆسەی ئاشتی و چەسپاندنی یاسا جۆراوجۆرەکان لە بەرژەوەندی کورد و خەڵکی تورکیە بە گشتی لە پارلەمان دابنێ و کۆتایی بە گیرو گرفت و کێشەو ئاڵۆزیەکانی دەیان ساڵە بێنێ.

 
سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٨/ژوئن/ ٢٠١٥
١٨/جۆزەردانی/٢٠١٥

PM:05:27:08/06/2015




ئه‌م بابه‌ته 1238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌