٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی، حیزبێک پاش ٩ ساڵ خەباتی نەهێنی ئاشکرا بوو

٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی، حیزبێک پاش ٩ ساڵ خەباتی نەهێنی ئاشکرا بوو

لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی حیزبێک پاش ٩ ساڵ خەباتی نهێنی، ئاشکرا بوو

ئا/ مەتین قوربانی

کۆمەڵێک خوێندکاری وریا و ژیری کورد، لە زانکۆکانی تاران، بە هەست بە بەرپرسیارییەتیی کردنی بە ڕەساڵەتێکی مێژوویی لە سەر مەسئەلەی نەتەوایەتی لە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٤٨ی هەتاوی، لە شاری تاران بناغەی کۆمەڵەیان دامەزراند. کە بریتی بوون لە ٩ کەس: فوئاد مستەفاسۆڵتانی، حەمە حسێن کەریمی، عەبدۆڵڵای موهتەدی، یەدۆڵڵا بیگلەری، سدیق کەمانگەر، ئیرەج فەرزاد، شوعەیب زەکەریایی، ساعێد وەتەندووست و موسلێح شێخولئیسلامیی.

پاش دامەزراندنی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە لایەن یەکەم دەستەی بەڕێوەبەر، شانەی یەکەم کە بریتی بوون لە سێ کەس، (فوئاد موستەفا سوڵتانی، حەمەحسێنی کەریمی و عەبدووڵای موهتەدی) وەک دەستەی بەڕێوەبەر هەڵبژێردران.

زیاتر لە ٩ ساڵ بە هۆی دوگم بوونی دەسەڵاتی ئەو کات و ڕێگە پێ نەدان بە هەر چەشنە خەباتێکی سیاسی، بە نهێنی چالاکی خۆیان دەست پێ کرد. پاشان دوای شەهید بوونی کاک حمەحسێنی کەریمی، لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێىەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی (١٥ فێبریواری)، کۆمەڵە چالاکی خۆی وەک حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاشکرا کرد. پاشان ئەو ڕۆژە وەکوو ڕۆژی کۆمەڵە پێناسە کرا.

کۆمەڵە هەر لە سەرەتاکانی چالاکییەوە بە باوەڕ بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، خەبات بە دژی ستەمی نەتەوایەتی و لێکهەڵپێکانی لەگەڵ بزووتەنەوی ڕزگاری خوازانە، زۆر زوو بوو بە جێی باوەڕ و خۆشەویستی لە نێو دڵی خەڵکی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری لەگەڵ خۆی خست. پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی لە ئێران و بۆشایی هێزی ناوەند، ڕۆڵی سەرەکی لە بەڕێوە بردنی ناوچە ئازاد کراوەکان هەبوو. پاشان بە خۆ پتەو کردن ئەڕتەشی کۆماری ئیسلامی، لە نەورۆزی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی هێرشیان کردە سەر شار سنە و هێزێکی گەورە بەرەو کوردستان هێرشی هێنا. کۆمەڵە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە ڕێکخستنی هێزی بەرگری جەماوەری خەڵکی کوردستان. هێزی بەرگری کوردستان، ناسراو بە پێشمەرگە، لە شەڕی ٢٤ ڕۆژی سنەدا لە بەرامبەر هێرشی سوپای کۆماری ئیسلامی بەرگری کرد و سەرکەوتوو هاتە دەرەوە.

پاش شکستی ئەڕتەشی کۆماری ئیسلامی لە مانگی گوڵانی ١٣٥٨ی هەتاوی، خومەینی وەفدێکی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕێبەرانی بزووتنەوەی کوردی نارد بۆ کوردستان. ڕێبەرەکانی بزووتنەوەی کوردی و حیزب و لایەنە سیاسییەکان، وەفدێکییان پێکهێانە، بۆ دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. لەو وەفدەدا کۆمەڵە بە چوار کەسەوە بەشداری کرد کە ‌عەبدووڵڵا موهتەدی یەکێک لەو کەسانە بوو. لە یەکەمین دانیشتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کە تەنیا ٤٥ خولەک درێژەی برد؛ کۆمەڵە بەو بڕوایە گەیشت کە کۆماری ئیسلامی ئامادە نییە مافی گەلی کورد بدات. تەنیا ئامانجی کۆماری ئیسلامی بە بڕوای کۆمەڵە ئەو بوو کە کات بکڕێتەوە و بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر کوردستان.

ڕێبەرانی ئەو کاتی کۆمەڵە بەو بڕوایە گەیشتن کە لە ئەگەری هێرشی دووبارەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان دەبێ بەرگری بکرێت؛ هەر بۆیەش بڕیاری درووست بوونی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەیاندا. لە هاوینی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، ئەو بڕیارە درا و یەکەم فێرگەی پێشمەرگایەتی لە ناوچەی سەردەشت دامەزرێندرا. ئەوە یەکەمین ئاکادێمی سیاسی- نیزامی لە ئاستی کوردستان دا بوو.

لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی هەتاوی، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، خومەینی بڕیاری جیهادی بۆ سەر کوردستان دەر کرد. هەمان ڕۆژ پاش بڕیاری جیهادی خومەینی، کۆمەڵە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ بڕیاری خۆڕاگری دەر کرد لە ژێر ناوی (خلق کرد در بوتەی ازمایش). لەو هێرشەدا کە کرایە سەر کوردستان، کۆمەڵە ڕۆڵی گرینگی هەبوو لە بەرەنگاری لەگەڵ ئەو شەڕە داسەپێندراوەدا. ئەو هێرشە سەرەڕای خۆڕاگری لە خۆبوردووانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پاشەکشەی هێزی پێشمەرگەی بۆ سەر سنوورەکانی باشووری بە ئاکام هێنا.

پاشان ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٩٨٢ی زایینی، یەکەمین دەستەی ژنان بە فەرمی لە ئاستی تەواوی کوردستان دا چەکداربوونەوە. پاش ئەو ڕووداوە مێژووییە، ژنان شان بە شانی پیاوان هاتنە ڕیزەکانی خەباتی پێشمەرگایەتی و ڕۆڵی گرینگیان وە ئەستۆ گرت.

مافی ژنان لە مێژووی خەباتی کۆمەڵە دا هەموو کات خاڵێکی گرینگ بووە. کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتی ئیدۆلۆژیکی ئیسلامی دۆخی پڕ لە هەڵاواردنی بۆ ژنان لە سەرانسەری ئێران درووست کردبوو و کردووە. کۆمەڵە وەک دەستپێشخەری هەڵگرتنی یەکەمین هەنگاو بۆ دەستەبەر کردنی مافی ژنان رۆڵی گرینگی لەو بارەوە لە ئاستی کوردستان و ئێراندا بووە.

کۆمەڵە پاش نزیک بە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی بێ وچان، بۆ بزووتەنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد دەسکەوتی گرینگیی بووە و ئامانجی خەباتی سیاسی کۆمەڵە ئێرانێکی فێدڕاڵو حکومەتێکیسێکۆلارەلە ژێر بنەمایدێموکڕاسی و دادپەروەریکۆمەڵایەتی. کۆمەڵە لە بەرەی سۆسیال دیموکڕاتەکاندایە وئێستاش ئەندامی ڕێکخراوی ئینتیرناسیوناڵ سۆسیالیستو هاوپەیمانی پێشڕەوە. کۆمەڵە دژی بەکار هێنانی منداڵان بۆشەڕەو دژی مینی دژە نەفەرە و سەبارەت بەم بابەتانە، سێهەم گرێبەستی لە گەڵ ڕێکخراوی نێونەتەوەییژینێف کاڵ (genevacall)واژۆ کردوە.


کۆمەڵە لە مێژوودا دەستکەوت گەڵێکی بۆ گەلی کورد تۆمار کردووە کە هەژماری ئەم دەسکەوت گەلە زۆرن چەندانەیان بریتن لەم خاڵانە:

·١٣٧٥دامەزراندنی یەکێتی جووتیارانی مەریوان (زستان) ساڵی ١٩٧٩ میلادی.

·١٣٥٧ نەورۆزی خوێناوی شاری سنە (زستانی ٥٧ و بەهاری ٥٨).

·١٣٥٨ دامەزراندنی یەکێتی جووتیاران لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان ساڵی ١٩٧٩ میلادی.

·١٣٥٨ پێکهاتنی یەکەم جەمعیەتەکانی دیموکراتیک لە شارەکانی کوردستان ساڵی ١٩٧٩ میلادی.

·١٣٥٨ دامەزراندنی یەکەم فێرگەی پێشمەرگایەتی ( ئالانەی سەردەشت) ساڵی ١٩٧٩ میلادی.

·١٣٥٨ کوچی مێژوویی مەریوان( لە ئیوارەی ٣٠ پووشپەڕ تا سەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر کە تا ١٣ی گەلاوێژ درێژەی کێشا.

ڕێپێوانی خەڵکی سەقز/ هەروەها ڕێپێوانی خەڵکی سنە بەرەو مەریوان لە سەر بانگەوازی کۆمەڵە- ٤ی گەلاوێژ بە ماوەی ٦ ڕۆژ - هاوین ساڵی ١٩٧٩ میلادی-لە ١٠ی گەلاوێژ خەڵکی سنە گەیشتنە مەریوان. یەکەم نمونەی خەباتی مەدەنی.


·١٣٥٨ ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بۆ وەستانەوەی خەڵکی کورد لە بەرانبەر هێرشی کۆماری ئیسلامی (٢٨ی گەلاوێژ) – خلق کورد در بوتە آزمایش.ساڵی ١٩٧٩ میلادی. یەکەم بڕیاری بەرەنگاری و خۆڕاگری

·١٣٥٨ پێکهاتنی یەکەم کۆموسیونی فێرکردن وبارهێنانی کۆمەڵە. ساڵی ١٩٧٩ میلادی.

·١٣٥٨ دامەزراندنی هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵکی کورد بۆ وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی (خەزەڵوەر) ساڵی ١٩٧٩ میلادی- لەسەر گوشاری کۆمەڵە.

·١٣٥٨ مانگرتنی خەڵکی شاری سنە بۆ ماوەی ٢٩ڕۆژ لە سەر بانگەوازی کۆمەڵە لە 11ی بەفرانبار ساڵی ١٩٨٠ میلادی.

·١٣٥٨ یەکەم وتووێژی ڕەسمیی کۆمەڵە لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی (١٩ی سەرماوەز) ساڵی ١٩٧٩ میلادی.


·١٣٥٨ دامەزرانی یەکەم ناوەندیی پەروەردە و فێرکاریی کۆمەڵە (پاییز) ساڵی ١٩٨٠ میلادی

·١٣٥٨ کۆمەڵە یەکەم حیزب بوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ٢ی ڕێبەندان ساڵ١٣٥٨ لە شاری مەهاباد یادی کۆماری کوردستانی بەرز ڕاگرت.

·١٣٥٩ دەرچوونی یەکەم ژمارەی پێشرەوئورگانی کومیتەی ناوەندی ساڵی ١٩٨٠ میلادی.

·١٣٦١ چەکداری یەکەم دەستەی ژنان (١٠ی خەزەڵوەر) ساڵی ١٩٨٢ میلادی.

·١٣٦١ چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەمین کتێبەکانی قوتابخانە لە لایەن کۆمەڵەوە بە زمانی کوردیی (هاوین) ساڵی ١٩٨٢ میلادی.

·١٣٦١ کرانەوە و دەست بەکاربوونی ڕادیۆ کۆمەڵە (دەنگی شۆڕشی ئێران) ٨ی پووشپەڕ. ساڵی ١٩٨٢ میلادی.

·١٣٦٣ بەڕێوەچوونی یەکەمین مەدرەسەی حیزبی (هاوین) ساڵی ١٩٨٤ میلادی.

·١٣٩٦ پێکهاتنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٧ دا.