لە واشینگتۆن چ باسە؟

لە واشینگتۆن چ باسە؟



له‌گه‌ڵ‭ ‬ده‌ستپێكردنی‭ ‬خۆپیشاندانه‌‭ ‬به‌رینه‌‭ ‬ناوخۆییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬دژی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران،‭ ‬واشنگتۆن‭ ‬پشتگیری‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬خۆپیشانده‌رانی‭ ‬ناڕازی‭ ‬و‭ ‬داوا‭ ‬ڕە‌واكانیان‭ ‬ده‌ربڕی‭ ‬و‭ ‬ده‌ربڕینی‭ ‬ناڕە‌زایی‭ ‬خۆپیشانده‌رانی‭ ‬له‌‭ ‬دژی‭ ‬ناكارامه‌یی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬وه‌ك‭ ‬مافێكی‭ ‬سه‌ره‌تایی‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئێران‭ ‬پێناسه‌‭ ‬كرد‭. ‬

ئیداره‌ی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬زاری‭ ‬سه‌رۆك‭ ‬و‭ ‬وه‌زیری‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌رپرسی‭ ‬كاروباری‭ ‬ئێران‭ ‬له‌‭ ‬وه‌زاره‌تی‭ ‬ده‌ره‌وه‌،‭ ‬چ‭ ‬له‌‭ ‬ڕێگه‌ی‭ ‬توویت‭ ‬و‭ ‬پۆسته‌كانیانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬چ‭ ‬له‌‭ ‬دیدار‭ ‬و‭ ‬چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا،‭ ‬به‌‭ ‬ڕوونی‭ ‬پشتیوانیان‭ ‬له‌‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ڕاپه‌ڕیو‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬به‌كارهێنانی‭ ‬هێزی‭ ‬سه‌ركوتكه‌ر‭ ‬و‭ ‬پچڕاندنی‭ ‬هێڵی‭ ‬ئینته‌رنێتیان‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬"رژیمی‭ ‬گه‌نده‌ڵ‭ ‬و‭ ‬دز”ی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامییه‌وه‌‭ ‬مه‌حكووم‭ ‬كرد‭. ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌،‭ ‬ژماره‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌ندامانی‭ ‬كۆنگره‌ش‭ ‬پشتیوانی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬راپه‌ڕیوه‌كان‭ ‬ده‌ربڕی‭ ‬و‭ ‬دژی‭ ‬هه‌نگاوه‌‭ ‬سه‌ركوتكارانه‌كه‌ی‭ ‬رژێم‭ ‬هه‌ڵوێستیان‭ ‬گرت‭. ‬

له‌‭ ‬رۆژنامه‌‭ ‬و‭ ‬دامه‌زراوه‌‭ ‬هزری‭ ‬و‭ ‬میدیاكان‭ ‬چه‌ندین‭ ‬وتار‭ ‬و‭ ‬چاوپێكه‌وتن‭ ‬و‭ ‬بیروڕا‭ ‬له‌‭ ‬باره‌ی‭ ‬خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌‭ ‬بڵاو‭ ‬كرایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئاماژە‌یان‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬تێچووه‌‭ ‬زۆره‌كانی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئه‌ژماری‭ ‬گیرفانی‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬برسیكردنیان‭ ‬كرد‭.‬

له‌‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬فه‌رمی‭ ‬و‭ ‬راگه‌یاندراوی‭ ‬ئیداره‌ی‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان،‭ ‬گۆڕانكارییه‌كی‭ ‬ئه‌وتۆ‭ ‬نابینرێت‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬دێت‭ ‬به‌رپرس‭ ‬و‭ ‬دامه‌زراوه‌‭ ‬و‭ ‬كۆمپانیای‭ ‬زیاتر‭ ‬ده‌خرێنه‌‭ ‬لیستی‭ ‬گه‌مارۆكانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ستراتیژی‭ ‬سه‌پاندنی‭ ‬گوشاری‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬زۆر‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامیدا‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬په‌یڕە‌و‭ ‬ده‌كرێت‭. ‬له‌‭ ‬پاڵ‭ ‬ئه‌وه‌شدا،‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬لاوازكردنی‭ ‬هه‌ژموونی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬و‭ ‬هه‌نارده‌كردنی‭ ‬شۆڕشه‌‭ ‬ئیسلامییه‌‭ ‬شیعییه‌كه‌ی‭ - ‬به‌‭ ‬توخمه‌كانی‭ ‬وه‌كوو‭ ‬وێرانی‭ ‬و‭ ‬شێواندن‭ ‬و‭ ‬ئاژاوه‌‭ ‬و‭ ‬كوشتوبڕ‭ - ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬لوبنان‭ ‬و‭ ‬سووریا‭ ‬و‭ ‬عێڕاق‭ ‬و‭ ‬یه‌مه‌ن،‭ ‬چۆته‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬كردارییه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬پشتیوانی‭ ‬له‌‭ ‬خۆپیشاندانه‌كانی‭ ‬عێراق‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬له‌‭ ‬به‌رپرسانی‭ ‬عێراقی‭ ‬كردووه‌‭ ‬خۆیان‭ ‬له‌‭ ‬به‌كارهێنانی‭ ‬زه‌بر‭ ‬و‭ ‬هێز‭ ‬به‌رامبه‌ریان‭ ‬بپارێزن‭ ‬و‭ ‬داوا‭ ‬و‭ ‬مافه‌كانی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ند‭ ‬وه‌ربگرن‭.‬

به‌ریه‌ككه‌وتنی‭ ‬دوو‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬زۆر‭ ‬جیاوازی‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬و‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬تا‭ ‬دێت‭ ‬ڕوونتر‭ ‬ده‌رده‌كه‌وێت‭ ‬و‭ ‬ئاستی‭ ‬ململانێكان‭ ‬به‌رزتر‭ ‬ده‌بێته‌وه‌‭. ‬ئاماده‌یی‭ ‬نیزامی‭ ‬و‭ ‬سه‌ربازی‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌وروبه‌ری‭ ‬ئێران‭ ‬ڕۆژ‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬ڕۆژ‭ ‬به‌هێزتر‭ ‬ده‌بێت‭ ‬و‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌گه‌ره‌‭ ‬جیاوازه‌كان‭ ‬ئاماده‌‭ ‬كردووه‌‭. ‬گوشاره‌‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬دیپڵۆماتیكه‌كان‭ ‬بۆ‭ ‬ته‌ریكخستنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گۆشه‌گیڕكردنی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬به‌رده‌وامه‌‭ ‬و‭ ‬ڕۆژ‭ ‬به‌‭ ‬ڕۆژ‭ ‬په‌ره‌‭ ‬ده‌ستێنێت‭. ‬

به‌ڵام‭ ‬لێره‌دا‭ ‬گرینگه‌‭ ‬ئاماژە‌‭ ‬به‌‭ ‬دۆخی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬و‭ ‬به‌ربه‌سته‌كان‭ ‬له‌‭ ‬به‌ر‭ ‬ده‌م‭ ‬پشتیوانی‭ ‬زیاتری‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئێران‭ ‬بدرێت‭. ‬سه‌رقاڵبوونی‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬به‌‭ ‬كه‌مپه‌ینی‭ ‬هه‌ڵبژاردنه‌كان‭ ‬و‭ ‬ڕازیكردنی‭ ‬جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‭ ‬و‭ ‬ڕای‭ ‬گشتی‭ ‬بۆ‭ ‬مسۆگه‌ر‭ ‬كردنی‭ ‬دووباره‌‭ ‬هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ڵبژاردنه‌كانی‭ ‬ساڵی‭ ‬داهاتوو‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتدا،‭ ‬ده‌ستپێكردنی‭ ‬فه‌رمیی‭ ‬لێپیچینه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجوومه‌نی‭ ‬نوێنه‌ران‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬دێموكراته‌كانه‌وه‌‭ ‬دوو‭ ‬فاكتۆری‭ ‬سه‌ره‌كین‭ ‬كه،‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬كاته‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬قازانجی‭ ‬خۆپیشانده‌ران‭ ‬له‌‭ ‬ئێران‭ ‬نین‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ئێستادا‭ ‬ده‌ستی‭ ‬ئیداره‌ی‭ ‬ئه‌مریكی‭ ‬له‌وه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬كراوه‌‭ ‬نییه‌‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانی‭ ‬زیاتر‭ ‬و‭ ‬هه‌نگاوی‭ ‬كرداری‭ ‬دیكه‌‭. ‬سه‌ره‌ڕای‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌وانه‌،‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬له‌و‭ ‬بڕوایه‌دایه‌‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئێران‭ ‬شایانی‭ ‬حكومه‌تێكی‭ ‬باشترن‭. ‬جا‭ ‬ئه‌و‭ ‬حكومه‌ته‌‭ ‬باشتره‌‭ ‬چۆن‭ ‬و‭ ‬كه‌ی‭ ‬و‭ ‬كێ‭ ‬پێكی‭ ‬ده‌هێنێت،‭ ‬جارێ‭ ‬له‌‭ ‬لێڵاییدا‭ ‬ماوه‌ته‌وه‌‭.        ‬