رۆڵی خامنەیی لە پەرەسەندنی گەندەڵی لە ئێران

رۆڵی خامنەیی لە پەرەسەندنی گەندەڵی لە ئێران
ئارام محەمەدی

یەکێک لە دورشمە سەرەکییە هەمیشەییەکانی عەلی خامنەای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، وەستانەوە بووە بەرامبەرر بە گەندەڵی و یەکێک لە دورشمە کانی خامنەیی، بەرانبەری کردن لەگەڵ گەندەڵی ئابوورییە. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه رجار لە قسەکانیدا دەڵێت: هیچ کەسیک و لایەنێک لە پەیوەند و تێوەگلانی لە گەندەڵی لە بەردەم یاسا و قانووندا جیاوازیێکی نییە و ئەمەش خواستی سەرەکی منە!، بەڵام مەبەستی خامنەیی لە تەنیا بۆ دەرەوەی بازنەی دەسەڵاتە ئۆختاپووسییەکەیەتی. 
بە چاوخشاندنێکی خێرا بە سەر گەندەڵکاری و دزی و ئیختلاسەکان دەردەکەوێت کە ئەم دروشمانەی خامنەیی، تەنیا دروشمێکی زریقە و بریقەدارە و لە ڕاستیدا فریوکارییەکی گەورەیە.
قسە و دروشمەکانی خامنەای سەبارەت بە دژایەتی کردنی گەندەڵی و گەندەڵکاران کاتییە و بە پێی نیاز و خواستی دەیانخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. بەڵام بە ڕای ڕابەری ئێران، ئەم دورشمە کاتییەو بە «کاتی»ـیشی دەزانێت و دایناوە کاتێک لەو بارەیەوە هەنگاو بنێت کە دۆخەکە ئاڵۆز بێت و بۆ چاکە و کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بێتە مەیدان.
ئەزموونەکانی پێشۆی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە دژایەتی کردنی گەندەڵی و گەندەڵکاری، پڕە لە سەرپۆشدانان و حاشا لێکردن و لە چەندین حاڵەتیش دا یارمەتی گەندەڵکاران بۆ ڕاکردن و هەڵاتن بۆ کانادا و ئۆرووپایە.
لە یەکێک لەو حاڵەتانەی کە خامنەیی بە وتەی خۆی دەست تێوەردانی کردووە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە سەر کێشەی و نێوان ناخۆشی ئەحمەدی نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بوو. 
ئیختلاسێکی گەورە ئەنجام درابوو بە بڕی ٣هەزار میلیارد تمەن (دۆلاری ٢٣٠٠ تمەنی) و ئەحمەدی نژاد لاریجانی بە تێوەگلان لەو ئیختلاس و دزییە تۆمەتبار دەکرد و لاریجانیش ئەحمەدی نژاد کە خامنەیی لە وتار بێژییەکەی دا باسی لەو ناکۆکیانە کرد و وتی کە ئەم یارییە کۆتایی پێ بێنن و لەفزی «کش»ی بەکار هێنا. واتای «کش» لە فارسی دا بە مانای درێژە کێشان و ڕاکێشان دێت کە خامنەیی داوای کرد کە «کێشی نەدەن».
بڕیاری ناسراوی «کش ندهید» ڕوو لە بەرپرسانی مەجلیس و هه روەها دەزگای داد و سەرۆک کۆماری ئەوکات، بە بڕیارێکی ئینقلابی پێناسە دەکرا. پێکەوە سازانەوە و پێشنیار بۆ سازانەوە لەگەڵ یەکتری سەرۆک دەزگاکانی یاسادانان و دادوەری و بەڕێوەبەرایەتی بۆ چاوپۆشی لە دزی و ئیختلاس لە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران، بڕیارێکی «شۆڕشگێڕانەیە»؟؟!
ڕابەری ئێران، لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەر چەند وەخت جارێک و هەرکاتێک هەست بە دەرکەوتنی دزییەکان لە چوارچێوەی ئابوورییدا بکات، دژبە گەندەڵی ئیداری، ئابووری و... قسەوو باسێک پێشکەش دەکات. لە ساڵی ١٣٩٨ هه تاویدا لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ دەست نیشانکەرەکانی خۆی لە مەجلیسی «خبرگان» بەگشتی و بەکورتی لەسەر وەستانەوە و دژایەتی بەرانبەر بە گەندەڵی ئابووری قسەو باسێکی کرت.
خامنەیی، هه ر لەم ساڵەدا (٩٨)، تەنیا چەند مانگ لە دەست نیشان کردنی ئیبراهیمی ڕئیسی بۆ بەرپرسایەتی گشتی دەزگای قەزایی و دادوەری ئیران، بەچڕوپڕی قسەو باسێکی لەسەر تسویە حیسابە نێوخۆییەکانی دەزگای قەزایی کرد و، ئەمەش ئۆلتیماتۆمێک بوو بۆ نەیارەکانی لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە بۆ فریودانی ڕای گشتی خەڵکی ئێران. 
یەکێک لەبەرپرسانی باڵای ئەوکاتی دەزگای قەزایی ئیران، (ئەکبەری تەبەری) بوو، کە لە رۆژانی ڕابردوودا بەتۆمەتی گەندەڵی ئابووری، ماڵی و ئیداری دەستگیر کرا. جێی خۆیەتی کە ئەم ڕاستییە بوەترێت کە تەبەر و تەبەرییەکان شەریکی دزی و ڕەفیقی قافیلەن. 
دەزگای قەزایی ئیران کە ئیدەعای دژایەتی کردنی لەبەرانبەر گەندەڵی و فیسادی ئیداری هەیە و سەنگی دژایەتی گەندەڵی لە سینگ دەدات، خۆی بە تەواوی گەندەڵە.
لە سیستم و دەسەڵاتە خەڵکی و جەماوەرییەکان و لە دەوڵەتێکی بەرپرس بۆ یەک لایی کردنەوەی پرسە یاساییەکان، دەزگای دادوەری دەبێت بە حەکەم و مافخوراو و مافخۆر دەست نیشان دەکات، بەڵام ئەمە لە ئێران تەواو بە پێچەوانەیە. 
دەزگای دادوەری بۆ خۆی دەزگایەکی دز و گەندەڵە. بوونی ٦٣ حیسابی جیا بە ناوی لاریجانی سەرۆکی پێشووی دەزگای دادوەری، دزی و گەندەڵی، ڕانت و زەمین خۆرییە بێ وێنە، دەستگیری تەبەری و تۆمەتباری بە گەندەڵی کە لە یەک نموونەی ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بەرتیل وەرگیراوە چەند نموونەیەکی بچووکی ئەم دۆخەیە. فارس وتەنەی؛ بۆ ئەوەی هەر شتێک بۆ گەن نەبێت، خوێی لێ دەدەن، خوێ بۆ خۆی گەنییوە. 
لیرەدا بە نەموونەیکی ڕۆشن لە گەندەڵی، و هه روەها تەخەلوفی مافیایی لە دەزگای قەزایی ئێرانا، بە ئەسنادوو مەدارکێک کە لە سایتی (فکت نامە) بەڵاو بووتەوە ئاماژە دەکریت.
ئەم سایتە، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا ئاماژەی بە ٧٠ لە ١٠٠ گەندەڵی دادوەری دەزگای قەزایی کردووە کە لە ژیر چاودێری عەلی خامنەیی دایە و هەر ئەمەش نیشانەی گەندەڵێکی زۆرە لە دەزگای قەزایی ئێراندا.
خامنەای لە لایێکەوە لە کلید واژەیێک بەنێوی بەرانبەری لەگەل گەندەڵی و فیساد بۆ بەنێو بردن و حەزفی فیزیکی ڕەقیبەکان، کەسایەتییەکان لە هه موو ئیدارەو وەزارەتخانەکان و حیزبە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت بەگشتی لە نیوی سێ دەزگا باڵاکەی نیزامی کۆماری ئیسلامی یان هه ر کەسێکی دیکە کە هەست بە مەترسییەکەی بکات، بەکاری دینێت.
لەلایێکی دیکەوە، عەلی خامنەای سەرەڕای بوونی بەڵگە و دێکۆمێنتی و شایەتی تەواو سەبارەت بە گەندەڵیە مافیایەکان و... هه م بە کاتی و هه م بە سۆک چاوی لێدەکات، هه ر بەم بۆنەوە ئەمە بە شەرمێونی دەبینێت. خامنەای هه میشە وتوویەتی کە گەندەڵی کاتییە، نەک هەمیشەیی.
قسەوباس لەسەر گەندەڵی ئەخلاقی، ئابووری، ئیداری، مافیایی و... لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا زۆرە و لەهه موو شوێنێکی ئەم نیزامە ئیسلامییە ڕیشەی داکوتاوە.
 بەڵام لە کۆتایی ئەم بابەتە کورتە دەتوانین ئەم ئەنجامەی لێ بگرین کە: عەلی خامنەیی لە تەواوی خزمو، کەسوو کارو هه مو ئەوکەسانەی کە نزیکایەتی و پەیوەندی بە بەیتەکەیەوە هه یە، پارێزگارێیکی تەوواو چڕوو پڕیان لێدەکات و پێش بە هەر گۆشارێکی یاسایی و لێپرسینەوەیان دەگریت.