«فیدراڵیزم» و فەلسەفەی سیاسی رۆژئاوا

«فیدراڵیزم» و فەلسەفەی سیاسی رۆژئاوا

سەلاح بایەزیدی

له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پانزده‌هه‌م، چه‌ند فیلسووفێكی سه‌ر به بیرۆكه‌ی فێدراڵیزم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له سه‌ر هۆكاری بنچینه‌یی و كه‌موكووڕییه‌كانی سیسته‌می ناسراو به حكومه‌تی ناوه‌ندێتی كه دواتر له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م و هه‌ژده‌هه‌م (به‌تایبه‌ت دوای شۆرشی فه‌رانسه) گه‌شه‌یان كرد، ئه‌نجامدا. (جۆهانێس ئالتۆسیوس) Johannes Althusius (1630-1557) كه زۆر جار وه‌ك باوكی بیرۆكه‌ی مۆدێرنی فێدراڵیزم پێناسه ده‌كرێت، له كتێبی (Political Methodice Digesta) به‌دوای دژایهتێكردنی هه‌ر دوو میری سه‌ر به ئایینی پرۆتستانتی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی و ئیمپراتۆری ئایینی كاتۆلیك، مشتوومڕ له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی شاره‌كه‌ی خۆی به ناوی ئیمدین (Emden) ده‌كات. فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی (ئالتۆسیوس) كه به ته‌واوی له ژێر كاریگه‌ری بیروباوه‌ڕی (كاڵڤینیزم) (چاره‌نووسی مرۆڤ هه‌ر له پێش له‌دایكبوونییه‌وه نووسراوه و ته‌نیا له ڕێی دڵنه‌رمی خوداوه مرۆڤ ده‌چێته به‌هه‌شت نه‌ك له‌به‌ر كرداری باشی خۆی) دابوو، په‌سه‌ند نه‌كردنی حكومه‌تی ئایینی و دژه وه‌ستانی سیسته‌می ناوه‌ندێتی وه‌ك مافێكی سرووشتی شاروَمهندان هه‌ژمار كرد و ئه‌وه‌یش ته‌نیا له ڕێگه‌ی پێكهێنانی فێدراسیوَنێكی سه‌ربه‌خۆی شاره‌كان مسۆگه‌ر ده‌بوو. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش بوو كه گونجان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بیروڕا جیاوازه‌كان و په‌یڕه‌و كردنی هه‌مه چه‌شنی به‌سه‌ر هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌یلێك بۆ ملكه‌چكردن و ژێرده‌سته‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ئایین و به‌پێچه‌وانه زاڵ ده‌بێت. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، چه‌ند فیلسووفی بیروبۆچوونه سیاسییه‌كان، به‌دوای گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه و ناكۆكی نێوان ویلایه‌ت یان هه‌رێمی ولاَتهكان، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌سه‌ر شێوازه جیاوازه‌كانی سیسته‌می فێدراڵی ئه‌نجامدا. (لودۆلف هۆگۆ Ludolph Hugo) (1630-1704) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه جیاوازییه‌كانی نێوان سیسته‌مێكی كۆنفدرالیی وه‌ك ئیمپراتۆریهتێی ڕۆم كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی و دووركه‌وتنه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندێتی دامه‌زرابوو و «فێدراسیون» كه به پێی شێوازی «جووت حكومه‌تی» بۆ دابه‌شكردنی هه‌رێمیی ده‌سه‌ڵات درووستبووه، له كتێبی خۆی به ناوی (De Statu Regionum Germanie) ده‌ست نێشان كرد. له كتێبی «رۆحی یاساكان» (The Spirit of Laws) كه له ساڵی 1661دا نووسراوه، فیلسووفی به‌ناوبانگی بیرۆكه سیاسییه‌كان (بارون دی مونتیسكیو) (1689-1755) مشتوومڕی گونجابوونی سیسته‌می كۆنفێدراڵ ده‌كات كه به پێكهوهستنهوهی به‌شه گه‌وره و بچووكه سیاسییه‌كان به بێ سنوورداركردنی سه‌ربه‌خۆیی هیچكام له‌و به‌شه جیاوازانه درووست ده‌بێت.