تۆپبارانی بەرزاییەکانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسداران

تۆپبارانی بەرزاییەکانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسداران


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ دوێنێ دووشەممە رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە، سوپای پاسداران بەرزاییەکانی شاهۆی تۆپباران کرد و زیانێکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری کوردپا و لە زمانی دانیشتوویەکی ئەو ناوچەیە، بەرزاییەکانی شاهۆی سەر بە شاری سەوڵاوا، لە لایەن "تۆپخانەی سوپای پاسداران، لە گوندی (کانی حوسێن بەگ) تۆپباران کراوە. سوپای پاسداران هەواری دۆڵەی لە بەرزاییەکان شاهۆ، کە لە نێوان گوندەکانی (دەڵەمەرز) و (دێوەزناو) تۆپباران کرد.

هەروەها بە پێی وتەکانی ناوبراو ئەو تۆپبارانە زیانی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

بە پێی ئەو سەرچاوەیە: "سپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەرزاییەکانی شاهۆی تۆپباران کردووە".

سپای پاسداران زۆر جار بەرزایی و کوێستانەکانی کوردستان تۆپباران دەکات بۆ پاساو کردنی ئەوە هێرشە ناڕەوایانەی بیانوو بوونی حیزبە کوردستانییەکانی لەو ناوچانە دێنێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:16:06/04/2021