عێراقچی: ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین

عێراقچی: ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین

عێراقچی: ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین

عەباس عێراقچی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە دانوستانی لەگەل ئێران وتی: "ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستانمان نییە."

دوو ڕۆژێکی تر بڕیار وایە کە لە وییەن دانوستانی گەڕانەوە بۆ بەرجام بەڕێوەبچێت. عێراقچی هەروەها وتی ئێران لە وییەن لەگەڵ ئەو وڵاتانە دانوستان دەکات کە لە بەرجام دا ماونەتەوە و مەرجەکانی گەڕانەوە بە بەرجام بە ئەوان ناوترێت.

ناوبراو مەرجی پێشووی ئێرانی دووبارە کردەوە و وتی: "سەرەتا ئەمریکا تەواوی بەڵێنە بەرجامییەکانی بەجێ بهێنێت و تەواوی گەمارۆکان لابات و پاشان ئێمە ڕاستییەکەی تاقی دەکەینەوە و دەگەڕێینەوە."

عێراقچی ئەو قسانە لە کاتێک دا دەکات کە دوو ڕۆژ پێشتر، ١٣ خاکەلێوە، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران وتی کە دانوستانە ناوەکییەکان لە "بنبەست تێپەڕ بووە" و لایەنەکان ئەوەی کە "کێ هەنگاو یەکەم هەڵگرێیان تێپەڕ کردووە" و هەنووکە دانوستانەکانی پەیوەندی‌دار بە زیندوو کردنەوەی بەرجام چۆتە "ئاستی فەنی" یەوە.

١٧ی خاکەلێوە دانوستانەکانی پەیوەندی‌دار بە بەرجام لە وییەن بەڕێوە دەچێت. بابەتی سەرەکی دانوستانەکە ڕاگرتنی گەمارۆکانی دژی ئێران و گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنە بەرجامەکانییەتی.



ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:51:04/04/2021