ئاکسیۆنی "نا" بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێران لە شاری دێنهاخ بەڕیوەچوو

ئاکسیۆنی


رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی یەکی ئاپریل بە هاوبەشیی چەند حزب و ڕێکخراو لە شاری لاهایی هوڵەند ئاکسیونێکی هێمنانە دژی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

مەبەست لەم ئاکسیونە کە هاوکات بوو لە گەڵ ساڵڕۆژی ڕێفڕاندۆمی نافەرمی و بەزۆرداسەپاوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی خاکەڵیوەی ١٣٥٧ی هەتاوی و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەی لە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە، یەکەم، مەحکوم کردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی شۆڕای شارەوانی لە ٢٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵو هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی، لە ١٨ی جونی ئەمساڵ بوو، دووهەم هاوکات لە گەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و هاودەنگی لە گەڵ خەڵکی ناو ئێران بوو، لە پێناو "نا" بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە گربوونەوەکەدا جیا لە پەیامی هاوبەش لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە، دروشم و پەیامی جۆراوجۆر لە لایەن لایەنە بەشداربوەکانەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا، پەیامی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ لە لایەن هاوڕێ کاوەی سەرسەیفی بۆ بەشداربوان خوێندراوە کە تێیدا ئاماژە کرا بە بایخی یەکەم "نا"ی خەڵک بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە بوو هەروەها پاش ڕۆڵی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەتایبەت کۆمەڵە لە پێناو "نا" بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بە داوای یەکدەنگی زیاتر دژی دیکتاتۆڕیی سەدە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا.

ئاکسیون لە لایەن شۆرای سەربەخۆی ئاکسیۆنەکانی هوڵەند ڕێکخرابوو کە کۆمەڵە کۆمیتەی هوڵەند لە ڕێکخراوەکەدا ئەندامە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند


ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:08:02/04/2021