ئاکامی بەشداری لە جێژنی کۆنی کوردەواری دەستبەسەر کردن و زیندان بوو

ئاکامی بەشداری لە جێژنی کۆنی کوردەواری دەستبەسەر کردن و زیندان بوو


لە درێژەی دەستبەسەر بوونی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستان، بە بۆنەی بەشداربوونیان لە ڕێوڕەسمی جێژنی کۆنی کوردەواری واتە نەورۆزی ئەمساڵ، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری بانە، دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندان گواسترایەوە.

بەپێی هەواڵێک کەبەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی "جەلیل خوودایی'' خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندان گواسترایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە سەبارەت بەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی زیاتر لەبەر دەستدا نییە.


ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:01/04/2021