رۆیتێرز: نزیک بە یەک میلیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە ڕۆژدا دەگاتە دەستی چین

رۆیتێرز: نزیک بە یەک میلیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە ڕۆژدا دەگاتە دەستی چین


چین لە مانگی مارس، هەژمارێکی زۆر دیکەی لە نەوتی ئێران وەردەگرێت و ئەم ڕەوەندە ئاوەردەی چین، پاڵپشتکەرکانی نەوت کەم دەکاتەوە.

بۆیە ئەم ڕەوەندە هەر بەردەوامەو و نزیک بە یەک میلۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە دوو ڕۆژی ئەم مانگەدا دەگاتە وڵاتی چین.

ئەم هەژمارە زۆرە، تەقریبی، نیوەی ئەو هەژمارەیە کە عەربستان لە دوو مانگدا بەرو چینی ناردووە.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی گومرکیی چین، ئەو وڵاتە لە مانگی ڕابردوودا بڕی ٦٧٨هەزار و ١٣٣ تۆن نەوتی خاوی لە ئێران کڕیوە.

شایانی باسە کە ناردنی نەوتی خاو لە لایەن ئێرانەوە بۆ چین بە ڕێژەی ٥٠٪ لە چاو مانگەکانی ساڵی ڕابردووەوە بەرزبۆتەوە.

جێگای باسە کە چین داوای ئەمریکا گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی خاوە و بەپێیئەوش بە یەکێک لە گرینگترین بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا ئەژماردەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:09:31/03/2021