هاوبەشین لە خەمی کۆچی ناوادەی هاوڕێ "ناسر ئامان"

هاوبەشین لە خەمی کۆچی ناوادەی هاوڕێ


بەداخەوە هاوڕێمان کاک "ناسری ئامان" ڕۆژی چواشەممە چواری خاکەلێوە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە وڵاتی سوید ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک ناسر کوڕێکی پڕ هەست و بەرپرس بەرامبەر بوو بە کێشەی نەتەوەکەی، کە لە ساڵی ٢٠١٢ هاتە ناو ڕیزەکانی بنەماڵەی کۆمەڵە لە وڵاتی هۆڵەند. هەر ئەوکات جێگای متمانەی هەموو هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو، لای ئێمە بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دڵسۆزانە هەوڵی بەشداریی لە چالاکییەکانی کۆمەڵەدا دەکرد.

لە لایەن هەموو ئەندامانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ لە هۆڵەند، وێڕای سەرەخۆشی، خۆمان بە هاوبەشی خەمی قورسی بنەماڵەی سەربەرزی کاک ناسر لە سوید و مەهاباد دەزانین وە هەروەها هیوای سەبوریمان هەیە بۆ سەرجەم بنەماڵەی ئازیزیان و هاوڕێیانی.

یاد و بیرەوەرییەکان لە گەڵ کاک ناسر لای هاوڕییانی هەر زیندوو دەمێنن

بەرز و بەڕێز بێ یادی ئازیزی

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هۆڵەند

٢٤ی مارسی ٢٠٢١






ئه‌م بابه‌ته 253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:02:25/03/2021