نەوسوود/ کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو

نەوسوود/ کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو


هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بەرەو کاروانێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کوردیان زۆر بەسەختی بریندار کرد.

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری نەوسوود بەرەو کاروانێک لە کۆڵبەران تەقەیان کردوو لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ''بێهرووز مورادی'' خەڵکی شاری سەلاس و باوەجانی زۆر بە سەختی بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە کە تا داڕشتنی نوێی ئەم هەواڵە هیچ زانییارەیەکی زیاتر لە بەردەستدا نییە.


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:00:22/03/2021