ئاسۆشیتد پرێس؛ ئێران دەیهەوێ تۆڵەی قاسم سولیمانی بستێنێتەوە

ئاسۆشیتد پرێس؛ ئێران دەیهەوێ تۆڵەی قاسم سولیمانی بستێنێتەوە


١ی خاکەلێوە، ئاسۆشیتد پرێس لە ڕاپۆرتێکدا بە وتەی دوو بەرپرسی بواری زانیاری ئەمریکا، باسی لە مەترسی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ پێگەیەکی سوپای ئەمریکا بۆ کوشتنی ژێنێڕاڵ جۆزێف ئێم. ماڕتین، جێگری فەرماندەی سوپای ئەمریکا کرد.

بە پێی وتەکانی ئەو دوو بەرپرسی زانیارییە، ئەو گفتوگۆ شناسایی کراوانە کە دەزگای زانیاری ئەمریکا لە مانگی ژانوییەی ئەمساڵدا بە دەستی هێناوە، فەرماندەکانی سوپای قودسی ئێران باسیان لە کەڵک وەرگرتن لە شێوەیەکی هێرش کردن بە ناوی ((یو.ئێس.ئێس کول)) کردووە بۆ هێرش بۆ سەر پێگەی سەربازی فۆرت مەکنیر لە واشنگتۆن دو‌سی.

ئەو پێگەیە کە یەکێکی لە کۆنترین پێگەکانی ئەمریکا، شوێنی مانەوەی فەرمی ژێنێڕاڵ ماڕتینه.

گرووپی تیڕۆڕیستی ئەلقاعیده لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی دا، بەلەمێکی لە بەندەری عەدەن لە پاپۆڕێکی ئەمریکایی بە ناوی ((یو.ئێس.ئێس کول)) درا. لەو ڕووداوەدا ١٧ مەلەوانی ئەمریکایی کوژران و ٣٧ کەسی تریش بریندار بوون.

ئەو دوو بەرپرسە کە، کە نەیاندەتوانی بە شێوەی گشتی قسە لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی بکەن لە ژێر شەرتی نەناسراو بوون دا قسەیان کرد و مەترسی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ کوشتنی ژێنێراڵ جۆزێف ئێم. ماڕتین و دزە کردنە نێو پێگە نیزامییەکەی.

دەوترێت کە بە هۆی ئەم هەواڵانە کە باسی لێکرا، بارودۆخی ئەمنییەتی ئەو پێگەیە قورس تر بووە.

هەتا ئیستا هیچ لایەنێکی پەیوەندی دار نە ئاژانسی ئەمنییەتی نەتەوەیی، شۆڕای ئەمنییەتی نەتەوەیی یا پێنتاگۆن پرچەکرداریان سەبارەت بەم هەواڵە نەداوە.


ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:10:22/03/2021