بەڕێوە چوونی ڕیوڕەسمی ٢٧ی ڕەشەممە لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

بەڕێوە چوونی ڕیوڕەسمی ٢٧ی ڕەشەممە لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات


ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕۆژی چووارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات ڕیوڕەسمی پڕشکۆی ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.

بە بەشداری هاوڕێیانی سەرکردایەتی، کادر، پێشمەرگە و لایەنگران، مەراسمی ٢٧ی ڕەشەممە لە ناوەچە شاخاوەیەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

سەرەتا ڕیوڕەسمەکە بە سروودی ئەی شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان بۆ ڕێز لێنان لە فیداکاری و گیانبازی سەرجەم گیانبەختکردووانی ئازیخوازنەی گەلی کوردستان و بە تایبەت کۆمەڵە و گوردانی هەموو کات قارەمانی شوان، بەشدار بووان چەند ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان.

دواتر پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەممە لە لایەن هاوڕێ عەلی ڕەنجبەر ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە خوێندرایەوە.

پاشان هاوڕێ عەلی بەهمەنی پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە چەند وتاری سەبارەت بەم ڕۆژە گرینگە و ئازاییەتی و گیانبازی هاوڕێیانی گوردانی شوان باس کرد و دواتر بە سروودی شۆڕشگێڕانە ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:18/03/2021