برای یەکێک لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

برای یەکێک لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاک موزەفەر فولادی ڕوخساری ناسراوی شاری سنە و برای گیانبەختکردوو "یەدێ فولادی" بەهۆی نەخۆشینەوە لە شاری سنە ماڵئاوایی لەژیان کرد.

کاک یەدێ فولادی لە لایەن رژیمەوە لە پادگانی شاری سنە وێڕای 10 کەسی دیکە لە شۆڕشگێڕانی شاری سنە تیرباران کران.

بنەماڵەی فولادی یەک لەو بنەماڵە خۆشناو و جێگای متمانانەی خەڵکی شاری سنەو ناوچەکانی دەورووبەرن.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیان کردنی کاک موزەفەر فولادی سەرخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسووکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:16/03/2021