ورمێ/ جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی شارۆمەندێکی کورد

ورمێ/ جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی شارۆمەندێکی کورد

حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییکەی لەبەندکراوی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە لە سێدارەدان مەحکووم کرابوو، جێبەجێ کرا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، "ناسر وەلی‌زادە" شارۆمەندێکی خەڵکی شاری بۆکان کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترابووەوە، حوکمەکەی جێبەجێ کرا و لە سێدارە درا.

ناسر وەلی‌زادە تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکانە کە لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا داسەپا.


ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:00:14/03/2021