بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات
گەیشتوە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە شوناسی ''سۆران ڕەشید پوور'' خەڵکی
شاری ''بانە'' لەسەر سنووری ''کەندەسوورـ''ـی
شاری بانە، لەکاتی کۆڵبەریدا بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی
ئێران بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو زۆر بەسەختی
بریندار بوو و بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان
گواسترایەوە.
شایانی باسە کە سەبارەت بەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی
زیاتر لە بەر دەستدا نەیە.
ئهم بابهته 191
جار خوێنراوهتهوه