سەقز/ بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

سەقز/ بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان


کاسبکارێکی کورد، خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاسەتەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە گوندی ''بستامـ''ـی سەر بە شاریسەقز هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران بە شێوەی ڕاستەوخۆ ماشینی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و ئەم کاسبکارەیان زۆر بەسەختی بریندار کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار شووناسەی ئەم کاسبکارەی ''قوباد ناوخاسی'' و خەڵکی گوندی "ماهیدەری سفلیە" ڕاگەیاندووە.

جێگەی ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری تەوەرێز گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە سەبارەت بەم هەواڵ هیچ زانیارییەکی زیاتر لەبەر دەستدا نەیە.


ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:19:07/03/2021