بەشداریی هاوڕێیانیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ئاکسیونی پشتیوانیی لە خەڵكی بەلوچستان لە شاری "دەنهاخـ"ـی هوڵەند

بەشداریی هاوڕێیانیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ئاکسیونی پشتیوانیی لە خەڵكی بەلوچستان لە شاری


ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە درێژەی چالاکییەکان لە پێناو داکۆکی لە کاسبکارانی سەر سنوورەکان و خەڵکی بێتاوانی بەلوچ لە لایەن حیزبە ئێرانییەکانەوە ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی مارسی ٢٠٢١ی زاینیی ئاکسیۆنێکی هێمنانە لە ڕووبەڕووی بینای پاڕڵەمانی هوڵەند لە شاری دەنهاخ بەڕێوەچوو.

لە ئاکسیونەکەدا وێڕای دروشمدان دژیی کۆماری ئیسلامی ئێران و پلاکارد و وێنەی قوربانیان، هاوکات لە سەر سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران داخوازنامەیەک ڕوو بە پاڕڵەمان بۆ بەشداربووان خوێندرایەوە و دواتر ڕادەستی پاڕڵەمانی هوڵەند و نوێنەری پاڕڵەمانی یەکیەتی ئورووپا کرا.

شایانی باشە بە هۆی یاسا و ڕێسا لە هەمبەری پەتای کڕۆنا ڕێژەی بەشداربووان بۆ ئەم گردبوونەوەیە پێشتر بۆ بەڕێوەبەرانی گردبوونەوەکە دیاری کرابوو.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هیزە نیزامییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ هیچ هۆکارێک و بە ناڕەوا تەقە لە کاسبکارانی سەر سنوورەکان کراوە و زیاتر لە ٢٣ کەس کۆمەڵکوژیو ٣٠ کەسی دیکەش بریندار کراون. ئەم کردوەیە کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتی زۆربەی شارە بەلوچ نشینەکانی لێکەوتەوە و خەڵکی ناڕازی بۆ جاری چەندەم خرانە بەر دەستڕێژی و توندووتیژی.


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند

٦ی مارسی ٢٠٢١ی زاینیی

١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:53:06/03/2021