دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ چووارشەممە، رێکەوتی ۱۳ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دایە تەلێعە شەریفی، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، عومەر ئیسماعیلی و هەروەها خۆشکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە مام رەحمان شەریفی له شاری دیواندەرە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە تەلێعە، لە بنەماڵە شۆڕشگێڕ و ناسراوانیشاری دیواندەرەن کە خزمەتێکی زۆریان بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کردووە.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری شەریفی، ئیسماعیلی و خەڵکی تێکۆشەری شاری دیواندەرە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:55:03/03/2021