لێبووردنی نێونەتەوەی خوازیاریی توێژینەوەی پەیوەندیدار بە ئێران و کوشتارەکەی سەراوانە

لێبووردنی نێونەتەوەی خوازیاریی توێژینەوەی پەیوەندیدار بە ئێران و کوشتارەکەی سەراوانە



ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی خوازیاری دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی سزایی سەبارەت بە کوشتنی کاسبکارانی (سوخت بران) سیستان و بەلوچێستان لە ئێران بوو.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، بە پێی ڕاگەیندراوی ئەم ڕێکخراوە پارێزەرییە مافی مرۆڤ، سپای پاسداران لە ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاویدا، "بە شێوەی نایاسایی لە زەبری هێزێکی (قوەی قهریە) کوشەندانە دژی هەندێک لە کاسبکاران لە نزیکی شاری سەراوان کەڵکیان وەرگرتووە و پێبەند بە یاسایی قەدەغە، واتە باج وەرنەگرتن نەبوون و ئەم یاسایەیان لە ژێر پێناوە.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە پێی توێژنەوەی چالاکانی مافی مرۆڤ، هەژماری کوژراوانی ئەم ڕووداوەی لانیکەم ١٠ کەس ڕاگەیاند و یەکێکیان لەم کوژراوانە لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بووە.

لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە، جێگری چاودێری مافی مرۆڤ بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا نووسیویەتی: " ئەوە پاساوانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ کوشتنی دڕندانە بەکاری دێنێت، نێشاندەری بەفشەگرتنی ئێرانە لە ئاستی پێوەرە نێونەتەوەییەکان.


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:40:03/03/2021