لە پێناو پشتیوانیی لە خەڵکی بەلوچێستان کۆمەڵەی شۆرشگێڕ بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند ڕێکخراو ئاکسیونی بەڕێوە برد

لە پێناو پشتیوانیی لە خەڵکی بەلوچێستان کۆمەڵەی شۆرشگێڕ بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند ڕێکخراو ئاکسیونی بەڕێوە برد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی زوڵم لێکراو و بێتاوانی بەلوچێستان ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢ی مارس ٢٠٢١ی زاینیی، کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند حزب و ڕێکخراوی ئێرانی ئاکسیونێکیان لە بەر دەرگای سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری "دەنهاخ"ی وڵاتی هوڵەند بەڕێوە برد.

لە گردبوونەوەکەدا جیا لە وتنەوەی چەندین دروشمی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانیی لە خەڵکی بێتاوانی بلوچێستان، لە لایەن نوێنەری دیاریکراوی ئاکسیون وتارێک دژ بە کردوەکانی کۆماری ئیسلامی پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان ئەحمەد مورتەزایی و کاوە سەرسەیفی بەشداریی ئاکسیونەکە بوون.

لە بەر پەرەستاندنی ویروسی کرۆیدی ١٩ و یاساو رێسای زۆر، شارەوانی دەنهاخ، ڕێژەی دیارێکراوی بەشدرابووانی ئاراستەی دەستەی بەڕێوەبەران کردبوو.

شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هیزە نیزامییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ناڕەوا تەقە لە کاسبکارانی سەر سنوورەکان کراوە و زیاتر لە ١٠ کەس کۆمەڵکوژی و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار کراون. ئەم کردوەیە ناڕەزایەتی زۆربەی شارە بەلوچ نشینەکانی لێکەوتەوە و خەڵکی ناڕازی بۆ جاری چەندەم خرانە بەر دەستڕێژی و توندو تێژی.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند


ئه‌م بابه‌ته 213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:48:02/03/2021