گیان لەدەستدانی باوکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە مەریوان

گیان لەدەستدانی باوکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە مەریوان



بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "محەممەد ساڵح حەیدەری" ناسراو بە (محەممەد ساڵح بەگ) باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە بە ناوی 'محەممەد حەیدەری" بە هۆی چوونەسەرەوەی تەمەن لە شاری مەریوان مەڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێی گیانبەختکردوو محەممەد حەیدەری، یەکێک لە پێشمەرگە وەفادار و ئازاکانی کۆمەڵە و بزووتەنەی ڕازگاریخوازانەی گەلی کورد بوو کە گیانی ئازیزی لە ڕێگای ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵەوە کوردستان بەختکرد.

کاک محەممەد ساڵح، یەکێک لە کەسایەتییە خۆشناو و ناسراوەکان بوو کە بە هۆی نزیکی بە کۆمەڵەوە و کوڕە گیانبەختکردووەکەی، لە نێوان خەڵک و بە تایبەت شاری مەریوان کەسێکی ناسراو و جێ متمانە بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی حەیدەری و خزم، دۆستی کاک محەممەد ساڵح دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە

١ی ماڕسی ٢٠٢١ی زاینیی

١١ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:42:01/03/2021