نتانیاهۆ: ئێران بەرپرسی تەقینەوەی کەشتی ئیسڕائیل لە عەمانە

نتانیاهۆ: ئێران بەرپرسی تەقینەوەی کەشتی ئیسڕائیل لە عەمانە



ئاسۆی ڕۆژهەڵات، بێنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل، ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی ڕادوێیدا، ئێرانی بەرپرسی تەقینەوەکەی کەشتی ئیسڕائیل، لە بەحری عەمان زانیی. ئەو بەم پرسیارە کە ئایا ئیسڕائیل لە برامبەر ئەم هێرشەی ئێراندا دەست دەکاتەوە، هیچ وڵامێکی نەداوە.

کەشتی "هڵیوس ری" لەم دواییانەدا بەندەرگەی (دمامـ)ـی لە عەرەبستان بەجێهێشت و دواتر وا بەڵێن بوو کە بەرەو سەنگاپوور بڕوات. بەڵام هەفتەی ڕابردوو لە کاتی ڕۆشتن بە ناو بەحری عەماندا تەقینەوەیک لە کەشتیەکەدا ڕوویدا کە بە وتەی دەسەڵات بەدەستێکی ئەمریکایی، هەر دوو لای کەشتیەکە واتە چەپ و ڕاست، جسمی کەشتیەکە کوون بووە و دەمی کردۆتەوە.

ئێستا نتانیاهۆ بە ڕادوێی "کانـ"ـی ڕاگەیاند کە ئەم هێرشە لە لایەن ئێرانەوە بووە و ئەمە بابەتێکی ڕوون و ئاشکرایە.

بێنیامین نتانیاهۆ سەبارەت بەوەی کە ئیسڕائیل لە برابەر ئەم هێرشەی ئێراندا دەست دەکاتەوە یان نا، وتەکانی پێشووی خۆی لەبارەی پێشگیری ئێران بە وزەی ناوەکی دووپات کردەوە و پێی زیاد کرد " ئێمە لە سەرتاسەری ناوچەکە ئامادەی زەربە لێدان لە ئێرانین".


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:02:01/03/2021