باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە داخەوە کاک عەبدوڵڵا مەحموودی، ناسراو بە عەبە سەعات تەمەن ٦٣ ساڵ، خەڵکی ئەجمنەی سەر بە شاری سەوڵاوا، ، باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، بە ناوی ئاکۆ محەموودی بە هۆی چوونەوە سەرەوەی تەمەنەوە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەبدوڵڵا مەحموودی یەکێک لە زیندانیانی سیاسی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی بوو کە لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەکانی کۆماری ئیسلامی تەسلیم نەبوو. کاک عەبە یەکێک لە هاوڕێیانی دامەزرێنەری ناوەندی بەرگری لە مافی منداڵان و یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ڕزگار کردنی گیانی ژیلا و بەختیاری ئیزەدی بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە، سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مەحموودی و بە تایەبەت هاوڕێی پێشمەرگە، ئاکۆ مەحموودی و خزم و کەس و کاری کاک عەبە دەکەین. هیوادارین ئەم کۆسپەیە دوایین خەمیان بێت.

ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە

٢٧ی فێبریواری ٢٠٢١ی زایینی

٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:16:27/02/2021