قەسری شیرین/ بە هۆی تەقینەوەی مین دوو منداڵ بوونە قوربانی

قەسری شیرین/ بە هۆی تەقینەوەی مین دوو منداڵ بوونە قوربانی

بە هۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی ئەوە کاتی شەڕی ئێران و ئێراق منداڵێک و تازەلاوێک لە ناوچەی قەسری شیرین زۆر بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی یەک قەبەزە مین، لە ناوچەی (هفت تپانـ)ـی جادەی نەوتە شار، سەر بە بەشی سوماری شاری قەسری شیرین مندالێکی تەمەن ٧ ساڵ زۆر بە سەختی بریندار بوو.

محەممەد موحەممەدی فەرماندەی ئینتیزامی شاری قەسری شیرین سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: کە ئەم منداڵە هەر دوو دەست و قاچی بریندار بووە و بۆ چارەسەر کردنی زام و برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی ئەبولفەزری ئەم شارە گواستراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دیکە لە ناوچەی تەنگابی سەر بە شاری قەسری شیرنی تازەلاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ زۆر بە سەختی بریندار بووە.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مراد عەلی تاتار، فەرماندەی ئینتیزامی ئەم ناوچەیە دەڵێت: کە ئەم کوڕە گەنجە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکیاندا تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی ڕەوانەی یەکەێك لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم ناوچەیە کراوە.

شایانی باسە کە هەتا ئێستا شوناسی ئەم دوو ناوبراوە نادیار.


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:38:23/02/2021