دیداری نێوان پەیوەندییەکانی کۆمەڵە و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

دیداری نێوان پەیوەندییەکانی کۆمەڵە و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان


ئاسۆی ڕۆژهەڵات، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۲۲ی فێبریواری ۲۰۲۱ی زایینی وەفدێکی پەیوەندییەکانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان کە بریتی بوون لە بەڕێزان، بێكه‌س قادر به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییەکان، کاكه‌ڕه‌ش ره‌سووڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی و جه‌عفه‌ر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییەکان سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەیان لە شاری هەولێر کرد.

لە سەر ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە بە گشتی، ئەگەرەکان، نیگرانیەکان و دەرفەتەکان لەم ناوچەیە بۆ کورد هەر دوو لایەن ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و بە تایبەتی سەبارەت بە ئێران و کوردستانی رۆژهەڵات هەڵویست و روانگەی خۆیانیان باس کرد.

لە کۆتاییدا هەر دو لا سەر پەرەپێدان و بەردەوامی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش جەختیان کردەوە.

شایانی باسە وەفدی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە بریتی بوون لە هاوڕێیان، عه‌لی ره‌نجبه‌ری بەرپرسی په‌یوه‌ندییەکان، ئیبراهیم محەممدی ئه‌ندامی کومیتەی ناوەندی و عه‌بدوڵڵا نووری كادری په‌یوه‌ندییەکان.


ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:46:22/02/2021