دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شارە دێی سەرچنار ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شارە دێی سەرچنار ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجی "عەبدولقادر چاوە" خەڵکی شارە دێی سەرچنار (کلبە رضا خان) سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان بە هۆی نەخۆشی و چوونە سەرەوەی تەمەن، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەبدولقادر باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، "ڕەحما چاوە" بوو کە لە کاتی چوون بەرەو ورووپا، لە لایەن وڵاتی تورکییەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە و لە سیاچاڵەکانی ئێراندا لە سێدارە درا.

کاک عەبدولقادر وەک گەورەی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە، خاوەن ڕیز و جێگای متامنەی شارۆمەندانی ئەوە ناوچەیە بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بەنەماڵەی چاوە و خزم و کەسووکاری کاک عەبدوولقادر دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین و هیوادارین ئەم کۆسپەیە دواین خەمیان بێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی

٢٢ فێورییەی ٢٠٢١ی زاینیی


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:41:22/02/2021