ئاسۆی ڕۆژهەڵات، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۱٦ی مانگی فێبریواری ساڵی ۲۰۲۱ی زایینی، وەفدێکی
پەیوەندییەکانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە
بەڕێزان، ساڵح كاكه‌یی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییەکان،
رزگار ره‌سوڵ ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و
عه‌لی وه‌ستا محمد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی په‌یوه‌ندییەکان بە
مەبەستی پیرۆزبایی رۆژی کۆمەڵە و هەروەهاو دیدار نوێ کردنەوە سه‌ردانی دەفتەری
نوێنەرایەتی کۆمەڵەیان کرد کە لە شاری هەولێر و لە لایەن هاوڕێیان، عه‌لی ره‌نجبه‌ری
بەرپرسی په‌یوه‌ندییەکان، ئیبراهیم محەممدی ئه‌ندامی کومیتەی ناوەندی و عه‌بدوڵڵا
نووری كادری په‌یوه‌ندییەکان پێشوازییان لێ‌کرا.
سەرەتا وەفدی پارتی
کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان بروسکەی پیرۆزبایی خۆیان بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵە
ئاراستە کرد.
دواتر چەندین تەوەری
گرینگی ناوچەکە بە گشتی و دۆسیەی کورد بە تایبەتی کەوتە بەر باس و هەر دو لا
ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لە سەر کرد، لە کۆتاییدا هەر دو لا لە سەر پەیوەندی زیاتری
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی کرێکارانی کوردستانلەم قۆناغە هەستیارەدا جەختیان کردەوە.
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوهتهوه