ئاسۆی ڕؤژهەڵات، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲٦ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دەستەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە له سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی ۲٦ی رێبەندان ساڵوەگەڕی ئاشکرا بوونی خەباتی کۆمەڵە یاد و ناوی ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.
سەرەتا رێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز سرودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد، پاشان بۆ رێز لێنان لەفیداکاری سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کورد و گیانبەختکردووانی کۆمەڵە چەند ساتێک بێدەنگی ڕاوەستان.
پاشان هاوڕێ عەلی بەهمەنی ئەندامی کۆمیسیۆنی سیاسی ، نیزامی کۆمەڵە بەم بۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
بەشی دووهەمی رێوڕەسمەکە تەرخان کرا بۆ وتنەوەی سرودی شۆڕشگێڕانە.
ئهم بابهته 145
جار خوێنراوهتهوه