ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی،
هەلسووڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانبە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە واتە ٢٦ی ڕێبەندان یاد و ناوی ئەم ڕۆژە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت.
هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی مهاباد، سنە ،
پیرانشار، مەریوان، سەقز بە هەڵکردن ئاڵای سووری کۆمەڵە و بڵاو کردنەوەی تراکت،
وێنەی کاک حەمە حسین کەریمی (یەکێک لە ڕێبەران و دامەزرێنەرانی کۆمەڵە) چالاکییەکی
بەر بڵاویان کرد و لگەڵ سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی کوردستان کۆمەڵە
پەیمانیان نوێ کردەوە کە تێدەکۆشن بۆ وەدی هێنانی ئامانجە بەرزکانی کۆمەڵە.
ئەو ناوچانەی کە لە شارکانی کوردستانی چالاکی لی کراون
بریتیین لە:
(مهاباد) گەڕەکی سەیدئاوا، (ترمینال)، پارکی (خبرنگار)،
شارەکی کارمەندان، کانی حاجی یالیکەند، سونجاق، خاتو خاس، قڵاجوغە، ڕدەمێش.
(پیرانشار) گوندەکانی هەنگەوی، مەرزی، سەیرانگای کانی
لوسە، شەختان.
(سەقز) حەماڵئاوا، قەرەچیئاوا، تەپی ماڵان، شانازم
کەریمئاوا.
(بۆکان) گوندەکانی فیزۆڵا بەگی و گەورکایەتی بەگشتی.
(سنە) گەڕەکەکانی کانی کۆزەڵە، عەباس ئاوا، ئاوای خوار
عەباسئاوای ژووروو، پیرمحەممد، گلشەن ، چووارباخ، سیرووس، فەرح، قەتارچیان، حاجی
ئاوا، شارەکی بێعسەت، باورێز و... هتد.
ئهم بابهته 127
جار خوێنراوهتهوه