بانە/ شارۆمەندێکی کورد دەستبەسەر کرا

بانە/ شارۆمەندێکی کورد دەستبەسەر کرا


لە بەردەوامی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی شاری بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە شارۆمەندێکیان بە ناوی "ئیدریس ئەحمەدیی" تەمەن ٣٩ ساڵ، دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادگا هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەر بوونی نادیارە.

تا داڕشتنی نوێ ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی زیاتر لە بەر دەستدا نیە.


ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:06:05/02/2021