بەڕێوەچوونی سیمیناری ئانڵاین لە سەر مێژووی کۆمەڵە

بەڕێوەچوونی سیمیناری ئانڵاین لە سەر مێژووی کۆمەڵە


رۆژی یەکشەممە ١٠ی ژانویەی ٢٠٢١ی زاینیی سیمینارێکی ئانڵاین لە لایەن کۆمیتەی دەرەوەی وڵات لە سەر "میژووی کۆمەڵە" بەڕێوەچوو. ٥١ ساڵ خەباتی بێوچانی کۆمەڵە بابەتێک بوو کە لە لایەن هاورێ "ئەحمەدی مورتەزایی" پێشمەرگەی دێرین و کادری کۆمەڵە پێشکەش بە بەشێک لە بەشداربوانی ئەندام لە دەرەوەی وڵات کرا.

هاوڕی ئەحمەد مورتەزایی پاش باسێک لە سەر ڕۆڵی کۆمەڵە لە بزووتنەوەی نوێی کوردستاندا و هەروەها ئاماژە بە فیداکاریی خۆنەویستانەی سەدان قارەمانی نیشتمان لە کۆمەڵەدا، لێکدانەوەیەکی لەسەر پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران و دواتر پێویستیی گۆڕانکاریی میژوویی و بووژانەوە بە ناوی کۆمەڵەی شۆرشگێری خستە بەر باس و لێدوان. دواتر لە لایەن هاوڕێیانی بەشداربوو پرسیار و گفتوگۆ لە سەر بابەتەکە کرا.

سێمینارکە لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ لە هۆڵەند ڕێکخرابوو، وە هاوڕی حەمید بەهرامی لە لایەن کۆمیتەی دەرەوەی وڵات بەرێوەبەریی سیمینارەکەی ئەنجامدا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هۆڵەند

١١ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زاینیی

٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:22:12/01/2021