شنۆ/ شارۆمەندێکی کورد بۆ زیندان ڕاگوێزرا

شنۆ/ شارۆمەندێکی کورد بۆ زیندان ڕاگوێزرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئومید مەعرووف خەڵکی ئاوایی "ئاڵیاوێ" سەر بە شاری شنۆ، پاش تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەی لە یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

بە پێی هەواڵنێری کوردپا، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

ئەم شارۆمەندە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی زیندانی کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:41:10/01/2021