مەهاباد/ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەرکرا

مەهاباد/ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەرکرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "شەپۆل خزرپوور" خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسییەکان دەست بەسەرکراوە.

ئەم شارۆمەندە کوردە لە ماڵەکەی خۆی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەست کراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:29:10/01/2021