گوشاری بنەماڵە بووە هۆکاری خۆکوژی کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ

گوشاری بنەماڵە بووە هۆکاری خۆکوژی کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "پەریسا حاجی دۆخت" کچی حاکم تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی "کۆزەڕەشـ"ـی سەر بە شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ دەستی دایە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هۆکاری خۆکوژی ئەم شارۆمەندە گوشار و ئاڵۆزی بنەماڵەی بووە و بە شێوەی خۆهەڵواسین هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی ئامار و داتاکانی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، تاوەکوو ئێستا، ٦ لاوی کورد لە شارەکانی سەلاس و باوەجانی، دیواندەرە، کرماشان، سەقز، سەرپێلی زەهاو و ورمێ بە شێوازی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


ئه‌م بابه‌ته 82 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:15:08/01/2021