سنە/ دەسفرۆشەکان دەبێت کرێ بدەن

سنە/ دەسفرۆشەکان دەبێت کرێ بدەن
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای سەنگفەڕشی شەقامی فێردۆسی لە شاری سنە و بەڵێنی شارەوانی بۆ ڕێکخستنی دەسفرۆشەکان، دەبێت هەر دەسفرۆشێک ٣٢٧ هەزار تمەن کرێ بە خاوەنکاری شارەوانی سنە بدات.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، نزیک بە ٣٥٠ کەس لە شەقامی فێردۆسی لە ڕێگای دەسفرۆشیەوە بژێوی ژیانیان بەڕێوە دەبەن کە پاش سەنگفەڕش کردنی ئەم شەقامە دەسفرۆشەکان بەڵێنی ڕێکخستنی جێگایەکیتریان پێدرا بەڵام ئێستا مێزیان بۆ دەسفرۆشەکان داناوە کە لە دوو نۆرەی شەو و ڕۆژ دەسفرۆشەکان ئیزنی کاریان هەیە و بۆ هەر مێزێک دەبێت بڕێ ٣٢٧ هەزار تمەن پارە بە خاوەنکاری شارەوانی بدات.

بە پێی ئەم بەرنامەی شارەداری ئەگەر دەسفرۆشێک دوو نۆرەی شەو و ڕۆژ کار بکات دەبێت ٦٥٤ هەزار پارە بدات.

بە وتەی یەکێک لە دەسفرۆشەکان، جێگا کەمە بۆ ڕێکخستنی هەموو ئەو کەسانەی کە لەم شەقامە بوون و ئەو بڕە پارەیە زۆرە و بە ئێمە دابین ناکرێت.

دەسفرۆشەکانی شاری سنە بۆ ماوەی مانگێکە کە بێ جێگان و هەر جارە ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە شارەوانی و شۆرای شار دەربڕیوە.

ئەم بڕیارەی شارەوانی ناڕەزایەتی دەسفرۆشەکانی لێ کەوتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:10:07/01/2021