محەممەد نووریزادە دیسان بۆ زیندان گوازرایەوە

محەممەد نووریزادە دیسان بۆ زیندان گوازرایەوە

مەحەممەد نووریزادە زیندانی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕ بوونی ماوەی مەرەخەسی دەرمانی، دیسان بۆ زیندانی شاهڕوود گواسترایەوە.

ناوبراو سەرماوەزی ئەمساڵ بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا مەرەخەسی دەرمانی پێدرابوو.

محەممەد نووریزادە ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ هەتاوی، لە گەڵ دیاکۆ ڕەحمانی شارۆمەندی مەهابادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٦مانگ لە دەستبەسەرگاکانی ورمێ لە ژێر لێپرسینەوە بوون.

ئەم شارۆمەندە کوردە، جۆزەردانی ساڵی ٩٦ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامییەت و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن لقی یەکی دادگای نیزامی ورمێ بە ٦ ساڵ زیندان لە شاری شاهروود مەحکووم کرا.

ئه‌م بابه‌ته 79 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:21:07/01/2021