بانە/ دوو شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کران

بانە/ دوو شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کران

"کەریم مەحموودی" و "ئۆمید مەحموودی" خەڵکی شاری بانە، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی سەرچاوە خۆجییەکان، ئەم دوو شارۆمەندە لە لایەن هێزێکی تایبەت لە تارانەوە دەستبەسەر کراون و بە هێلیکۆپتێر بۆ تاران گوازرانەوە.

هەتا بڵاو بوونەوەیە ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر بوونی ئەم دوو شارۆمەندە لە بەر دەستدا نییە.


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:43:07/01/2021